فه‌رهه‌نگستانی ویکیپێدیا ده‌بێت به کتێب: بڕیار وایه "ویکیپێدیا" که فه‌رهه‌نگێکی ئازادی ئه‌لکترونیکی یه و له سه‌ر ئینته‌رنیت دانراوه، بکرێ به کتێب و له کتێبفرۆشیه‌کاندا بفرۆشرێ.
چاپخانه‌یه‌کی ئاڵمانی به‌ته‌مایه 25 هه‌زار له بابه‌ته هه‌ره باشه‌کانی ویکیپێدیا ئاڵمانییه‌که گوڵبژێر بکا و وه‌ک "کتێبی ساڵ" چاپ و بڵاوی بکاته‌وه.
... کارمه‌ندانی ئه‌و چاپخانه‌یه کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که وتاره‌کان کورت رێکوپێکتر بکه‌ن، چونکه ئه‌و وتارانه به گشتی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به دوور و درێژی و به وردی نووسراون.
رۆژنامه‌یه‌کی سویدی به ناوی "سڤێنسکا بوکهاندل" (کتیبفرۆشی سوید) ده‌نووسێ: " ویکی‌پێدیای ئاڵمانی تاکوو ئێستا 750000 وتار و ویکی‌پێدیای سویدیش 280000 وتاری تێدا تۆمار کراوه.
له درێژه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا نووسراوه که زۆر جار ئه‌و ناره‌زاییه‌تییه له ویکیپێدیا هه‌بووه که به هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه راسته‌وخۆ ده‌ستکاری ده‌کرێ و زانیاری لێ زیاد و که‌م ده‌کرێ، ره‌نگه هه‌ڵه‌ی زۆریشی تێدابێ، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانیان داوه که ئەو ده‌نگۆیه راست نییه و هه‌ڵه‌کانی ویکیپێدیاش له هه‌ڵه‌کانی فه‌رهه‌نگه‌کانیتر زیاتر نییه.
شایانی باسه که ویکی‌پێدیای کوردی تاکوو ئێستا 11183 وتاری تێدا تۆمار کراوه.
http://ku.wikipedia.org/wiki/Destpêkزانیاری زیاتر