ئایه ویندۆز هه‌ره‌س دێنێت؟: به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه كه‌له‌لایه‌ن گرووپی شرۆڤه‌كه‌ری «Gartner» وه ئه‌نجام دراوه پێشه‌وای سیسته‌مه‌كارگێریه‌كان (Windows) لێكهه‌ڵده‌وه‌شێ .
له كۆنفرانسێكدا كه له "لاسڤیگاس" ڕێكخرابوو له‌لایه‌ن
Gartner بۆ هه‌ردوو لێكۆڵه‌ری گرروپه‌كه (Neil MacDonald وهMichael Silver) ڕایان گه‌یاند "Windows Is Collapsing: How What Comes Next Will Improve". كه‌وا ویندۆز هه‌ره‌س دێنێت.
ناوبراوان پێیان وایه ئه‌و كۆدانه‌ی سیسته‌می ویندۆزی پێ داڕێژراوه كاتێكی یه‌كجارزۆری ده‌وێت بۆ پێشخستن یاخود گۆڕینی به شێوه‌یه‌كی خێرا بۆ وه‌شانێكی تر وه كه‌مترین چاكسازی تێادا ئه‌نجام ده‌درێت. وه هه‌روه‌ها به توندی ڕه‌خنه‌یان له مایكرۆسۆفت گرت كه دوای پێنچ ساڵ پێشخستن و كار له سیسته‌می كارگێری ڤیستا ، مایكرۆسۆفت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌كارهێنانی كۆدی (Windows Server 2003) وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ ڤیستا.
جیگای ئاماژه پێكردنه گرووپی «Gartner» ماوه‌یه‌كی زۆره ڕه‌خنه‌یان له مایكرۆسۆفت هه‌یه ده‌رباره‌ی ڤیستا وه ئامۆژگاری كۆمپانیاكان ده‌كردبه‌وه‌ی كه سیسته‌مكانیان نه‌گۆڕن بۆ ڤیستا تا Service Pack1 بڵاوده‌بێته‌وه ، به‌ڵام ئێستا ویندۆز له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ره‌س هێنان ده‌بینن.
سه‌رچاوه: PC World Norway
ده‌ستخۆش،
مایكرۆسۆفت ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانێت، به‌ڵام پووڵ په‌یدا كردنیش خۆشه :)
مایكرۆسۆفت كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی كردوه، كه‌پێم وایه وه‌كو سیسته‌می كارگێڕی نایه‌وێت له‌داهاتودا ته‌نها سه‌رچاوه‌ی دارایی بێت. ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ Novell و سه‌دانی تر وه قسه‌كردنیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی داهاتوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه‌پلانیان جودایه.
http://www.novell.com/linux/microsoft/webcast.html
بژین