ISO دەیەوێت ODF و OOXML پێکەوە گرێدا.: ڕێکخراوی
ISO کەئەرکی بنەڕەتکردنی پەڕگەیە لەجیهاندا لەدوایەمین دانشتنیدا لەشاری
Oslo. نەک تەنها جۆری پەڕەگەی
OOXML بەبنەڕەت دیاری کرد بەڵکو لەگەڵ ڕکەبەری
ODF هەردوکیانی خستە ژێر یەک چەترەوە. بۆ ماوەیەکی درێژ سێ گرووپ پێکهێنران بۆ بەرجەستەکردنی ئەم بڕیاری بنەڕەتکردنە. دوانیان پەیوەستن هەریەکە بەجۆرە پەڕگەی خۆیەوە وە سێهەمیان ئەرکی پێکەوەگرێدانی هەردووکیانی هەیە وە کار بۆ پێکەوە ڕێکخستنیان بکرێت کەوابێت لەداهاتویەکی نزیکدا جۆرە پەڕگەیەکی بنەڕەت سەقامگیر بکرێت. هەرچەندە لەم هەواڵەدا پەلە کرابوو گوایە مایکرۆسۆفت بردویەتەوە لەپێشبڕکێی بنەڕەتکردنی جۆرە پەڕگەی office دا کەلەلایەن ISOــوە دیاری دەکرێت. نەیارانی ئەم هەواڵە کەمایکرسۆفت بردویەتەوە هەستان بەدروستکردنی کەمپینێک دژ بەو بڕیارە
NO to the Microsoft Office format as an ISO standard. کۆبونەوەکەی دوێنێی ئۆسلۆ ئارامی گەڕانەوە نەختێک بۆ هاوڕێیانی سەرچاوەی کراوە.
زانیاری زیاتر
ده‌ستخۆش كاك سیا!
ڕاسته دوێنێ خۆپیشاندانێك كرا له ئۆسڵۆ به سه‌رپه‌رشتی "Steve Pepper" داوایانكرد:
MS پشتگیری ODF بكات وه‌ك ستاندا‌رت وه ECMA داواكاریه‌كه‌ی ڕابگرێت وه ISO ڕازینه‌بێت كه OOXML بكرێت به بنه‌ڕه‌ت (ستاندا‌رت) وه‌هه‌روه‌ها داوایان له حكومه‌تی نه‌رویج كرد كه OOXML به ببنه‌ڕه‌ت نه‌ناسێت له نه‌رویج.
به‌كارهێنه‌ران ده‌یانه‌وێت كه یه‌ك ستاندا‌رت هه‌بێت نه‌ك دوو.