XP ئه‌فرۆشرێت تا ٢٠١٠: مایكرۆسۆفت پاشگه‌زبۆوه له ڕاگرتنی فۆرشتنی Windows XP كه بریاربوو له مانگی ٦ ئه‌م ساڵ ٢٠٠٨ دا ڕابگیرێت وه ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ دوو ساڵی‌تر درێژ كرده‌وه ، به‌ڵام ته‌نیا له‌و كۆمپیوته‌رانه‌دا داده‌مزرێنرێت كه هێزی ته‌واویان نییه بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سیسته‌می كارگێری ڤیستا بۆ نمونه : Asus Eee PC
به‌م كاره‌ی مایكرۆسۆفت XP ده‌بێت به به‌ته‌منترین وه‌شانی ویندۆز ، له‌مانگی ٦ دا پێده‌نێته نۆیه‌مین ساڵه‌وه ،وه Support تا ٢٠١٤ ده‌مێنێت.
به‌پێی مایكرۆسۆفت Windows 7 له ساڵانی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت ئه‌وكاته جێگه‌ی Windows XP ده‌گرێته‌وه.
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی مایكرۆسۆفت له‌و بڕیاره و درێژكردنه‌وه‌ی فۆرشتنی XP له‌به‌رئه‌وه‌یه مایكرۆسۆفت مه‌ترسی هه‌یه كه لینوكس جێگه‌ی XP بگرێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه پشتگیری ڤیستا ناكه‌ن به‌تایبه‌تی كۆمپانیا‌و كارگه‌كان كه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌م جۆره كۆمپیوته‌رانه به‌كارده‌به‌ن.
كۆمپانیای "Intel" یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه واباوه‌ڕده‌كه‌ن له ساڵانی داهاتوودا لینوكس ده‌بێته پێشه‌وای سیسته‌مه‌كارگێریه‌كان له كۆمپیوته‌ری بچووك و لاپتۆپی ئاسایی یا هه‌رزان به‌هادائه‌وه‌ش له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سیسته‌می لینوكس پێویستی به ڕامی به‌هێزو وه‌گه‌ڕخه‌ری جۆراوجۆر نییه.
سه‌رچاوه : IT Pro
2008-04-11 20:00
به‌لێ.............................
سوپاس ده‌ستان خووش بێت .