خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە.: بەپێی هەواڵێک کەلەڕۆژنامەی
Tribune de Genève شاری
Genf دەرچووە، نزیکەی 9000 کۆمپیوتەر لەسەرجەم خوێندنگاکانی ئەو شارەدا دەبێت لەمانگی ئەیلولی ئەم ساڵەوە بەرەو نەرمەواڵای سەرچاوەی کراوە بگوازنەوە. کە سیستەمی کارگێڕی ئوبونتو وەکو بنەما دادەمەزرێت و نەرمەکاڵاکانی
OpenOffice بەکارببرێت لەمەودوا. وە سوودێکی تەواو لەنەرمەواڵاکانی تر وەربگربگیرێت بەتایبەتی
GIMP. هۆکاری ئەم گواستنەوەیش نەک تەنها لەبەر هۆکارە ئابوریەکە بێت، بەڵکو هۆکاری سەرەکی بەشداربوونی خوێندکارانە لەخودی کۆدەکاندا کەلەو ڕۆژنامەیەدا بە "دیموکراتیزەبوونی نەرمەواڵا و کۆدەکانی و بەشداربوونی خودی تاکی خوێندکارانە لەو پرۆسەیەدا" ناو براوە. لەپاڵ ئەمەشدا ئەوە ڕاگەیەندراوە کەتائێستا خوێندکاران لەکاتی BOOT دا دوو سیستەمیان هەبوو بۆ هەڵبژاردن (لینوکس-ویندۆز)، بەڵام لەمانگی ئەیلولەوە تەنها دەبێت بەلینوکس.
زانیاری زیاتر