پرۆگرامی كوردی له ڤیستا.: سیسته‌می كاگێڕی ڤیستا وه‌كو سیسته‌مێكی سه‌پێنراو ده‌فرۆشرێت به كڕیاره‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌تایبه‌تی به‌كارهێنه‌ره نوێیه‌كان .
ئه‌م سیسته‌مه له ڕوو پاراستن و ئاسانی به‌كارهێنانی سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتوتره له XP ، به‌ڵام ڤیستا بۆته گرفتێك بۆ به‌كارهێنه‌رانی و پرۆگرامه‌ره‌كان و خودی مایكرۆسۆفت خۆشی ، چونكه پشتگیری هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه ناكات كه XP ده‌یكات ، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی ناچاركردووه به داگرتنه‌وه‌ی سیسته‌مكانیان بۆ XP ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه چاره‌سه‌ر بۆ زۆر له‌و پرۆگرامۆكانه له ڤیستا هه‌ن و هه‌رچه‌ند پرۆگرامه‌كه پشتگیری سیسته‌می كارگێری ڤیستاش نه‌كات ده‌توانرێت دابمه‌زرێت و به‌كاربهێنرێت.
هه‌وڵم دا به هه‌ندێ ڕیگا یه‌ك له‌و پرۆگرامانه هه‌رچۆنێك بێت دایمنه‌زرێنم ، یه‌ك له‌وانه به ڕێگه‌ی (Safemode) , به‌ڵام دواجار رێگه‌یه‌كی زۆر ئاسان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه كه ده‌توانرێت هه‌ندێك له‌و پرۆگرامانه له ڤیستادا دابمه‌زرێت و به‌كاربهێنرێت.
پشتگیری نه‌كردنی زمانی كوردی له زۆربه‌ی پرۆگرامه‌كان یه‌كێكه له كێشه دیاره‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كورد به‌تایبه‌تی به‌كارهێنه‌رانی فۆتۆشۆپ و ئه‌وانه‌ی كاری مۆنتاژ ده‌كه‌ن.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ناچاربووین به ڕیگه‌ی نووسین له پرۆگرامێكی تر و كۆپی و تێكه‌لكردنی ( copy paste) ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین ، به‌ڵام هه‌ندیك له پرۆگرامه‌كان ته‌نیا به پرۆگرامی
« Kurdish Office 2002» ئه‌و كاره ده‌كرێت.
پرۆگرامی ئۆفیسی كوردی ٢٠٠٢ پشتگیری سیسته‌می كارپیكردنی ڤیستا ناكات ، به‌ڵام ده‌توانیت ئۆفیسی وكوردی و زۆر له‌و پرۆگرامانه‌ی پشتگیری ڤیستا ناكه‌ن به‌م ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه به‌كاربهێنیت.
-------------------------------------------
یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت پرۆگرامه‌كه دابه‌زێنیته سه‌ر ڕوومێزی (Desktop) ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یا جێگایه‌یتر ، پاشان كلیكی ڕاست له‌سه‌ر "Setup" ی پرۆگرامه‌كه بكه‌و Properties هه‌ڵبژیڕه. دوای ئه‌وه له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی ده‌كرێته‌وه (Compatibility) هه‌ڵبژێڕه ، له‌وێدا Run this progrmam in Compatibilty چوارگۆشه‌كه‌ی ته‌نیشی ئیشاره‌ت بكه‌و پاشان ئه‌و تیشكه بچووكه بكه‌ره‌وه ده‌توانی «Windows xp Sevice Pack 2».هه‌ڵبژێریت. له كۆتایدا Apply وه OK.
ده‌ستبكه به‌دامه‌زراندی پرۆگرامه‌كه‌و دایمه‌زرێنه.
بۆ چۆنیه‌یتی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ده‌توانی ته‌ماشای ئه‌م
وێنه‌یه بكه‌ن.