Windows Vista SP1 وه‌شێنرا: دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆری به‌کارهێنه‌رانی سیسته‌می کارگێڕی ڤیستا بۆ Service Pack1 ته‌واوکرا وه ده‌توانرێت دابگیرێت له ڕێگه‌ی Windows Update ، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ته‌نیا به پێنج زمان ئه‌وانه‌ش ( ئینگلیزی ، فه‌ره‌نسی ، ئسپانی ، ئه‌ڵمانی وه زمانی ژاپۆنی ).
ده‌بێت دوو نوێکردنه‌وه‌ی تر تایبه‌ت به‌ڤیستات داگرتبێت ، پێش ئه‌وه‌ی SP1 دابمه‌زرێنیت ، ئه‌گه‌ر زمانی سیسته‌می ڤیستاکه‌ت یه‌ک له‌و زمانانه‌ی سه‌ره‌وه بێت ، ده‌بێت ئێستا دابه‌زیبێت و له‌ڕیزی Update کانی تردا بێت.
ئاگاداربه ئه‌گه‌ر زمانی ڤیستا یه‌ک له‌و زمانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش بن ، به‌ڵام بوخچه زمانی ترت دامه‌زراندبێت ، نا‌توانیت Service Pack1 دابگریت ، تا ئه‌و زمانانه لانه‌به‌یت.
وه بۆ زمانه‌کانی تر ، بڕیار وایه له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا Service Pack1 به‌شێوه‌ی خۆکار Update بۆ ٣١ زمانی تر دابه‌زێت ، به‌ڵام دابێت خۆت دایمه‌زرێنیت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه له سیسته‌می ڤیستای تۆدا هه‌یه‌و SP1 نا‌بینیت له لیستی Update له کۆنترۆل پانێل ئه‌وا ده‌بێت سه‌ردانی
ئه‌م به‌سته‌ره بۆ زانینی هۆکاره‌که‌ی.
وه له‌وانه‌یه کیشه بۆ ئه‌کێک له درایڤه‌ره‌کانت دروستبێت ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌ی سه‌ردانی
ئێره بکه‌یت.
وه بۆ داگرتن و دامه‌زراندنی Vista Service Pack1 بۆ ئه‌و پێج زمانه ده‌توانی سه‌ردانی
Microsoft download Center بکه‌یت.
2008-03-27 07:21
دەست خۆسی