وێبگه‌ری3.0 Firefoxs پێش IE7 و Opera كه‌وت: به‌پێی موزیلا وێبگه‌ڕی نوێی فایه‌رفۆكس ٣ ، بیرگه یاخود مێمۆری زۆر زۆر كه‌متر به‌كارده‌بات له Internet Explorer 7 وه Opera .
موزیلا هه‌وڵێكی زۆریان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕام - پرۆفیل له فایهرفۆكسدا ، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌روه بوو به ووته‌ی ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه.
وه‌شانی بیتای چواره‌می Firefox 3 زۆر كه‌متر ڕام به‌كارده‌بات له هه‌ردوو وێبگه‌ڕی Internet explorer 7 وه Opera 9,5 Beta وه له خودی Firefox 2.0.0.12 كاتێك ژماره‌یه‌ك مالپه‌ڕ له‌یه‌ك كاتتدا بكرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌ندازیار "Stuart Parmenter" كه هه‌وڵێكی زۆری داوه تا كێشه‌ی زۆر به‌كاربردنی ڕامی له Firefox 3 دا چاره‌سه‌ركردووه ده‌ڵێت فایه‌رفۆكس كارێكی زۆر باشتر ده‌كات له وه‌شانه‌كانی پێشتری وه له‌دوای داخستنی هیچ ڕام بهكارنابات ، به‌ڵام Internet Explorer7 له دوای داخستنی هه‌موو مالپهڕهكانیش ڕێژه‌ی به‌كاربردنی ڕامی تیادا كه‌م ناكات.
"Parmenter" له
بلاگێكدا نوسیویه‌تی كه له‌دوا تاقیكردنه‌وه‌دا فایه‌ر فۆكس ٤٠٠ میگابیات میمهری كه‌متر به‌كاربردووه له ئینته‌رنێت ئێسپلورهر كه به‌ووردی باسی له ته‌كنیكی كاره‌كانی كردووه.
جێگای ئاماژه پێكردنه زۆر به‌كاربردنی بیرگه (میمۆری) كاریگه‌ریه‌كی گرنگی هه‌یه له له‌سه‌ر خێرای سیسته‌م هه‌ر چه‌ند ڕامهكهش گه‌وره بێت ، به‌لام له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌ند پرۆگرامیك سیسته‌م خاوده‌كاته‌وه.