Bill Gates گه‌شبینه به داهاتوو: بیل گه‌یتس وا باوه‌ڕده‌كات كه ١٠ ساڵی داهاتوو پرۆگرام و ته‌كنه‌لۆجیای ئایتی زۆر پێش ده‌كه‌وێت به جۆرێك كه چێژێكی زیاتر ده‌دات به ژیانی ڕۆژانه.
گه‌یتس ئه‌م گه‌شبینیه‌ی خۆی باسكرد له لێدوانێكی بۆ ١١٠٠ كه‌س له «Northern Virginia Technology Council» .
ناوبراو له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ته‌له‌فزیۆن ئه‌تاوێته‌وه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌ك كه ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌دات به ڕێكلام كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كه‌سیی . خه‌ڵك زیاتر ڤیدیۆی خۆی ده‌بینێت له ته‌له‌فزیۆندا وه ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ر زیاتر به‌یه‌كه‌وه گرێده‌درێن و په‌یوه‌ست ده‌بن.
ته‌له‌فۆن به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر چاره‌سه‌ری ڤیدیۆ و پۆستی ئه‌لكترۆنی (e -mail) و میدیا دیگیتاڵه‌كانی تر ده‌كات. دروستكردنی پرۆگرامه‌كان به‌شیوه‌یه‌كی زیاتر وه‌ك خزمه‌تگوزاری له نێت پێشكه‌ش ده‌كرێت له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی دابمه‌زرێت له كۆمپیوته‌ردا.
به‌كارهێنه‌رانی كۆپیوته‌ر گۆڕانكاری زۆر زیاتر ده‌بینین كه به مشك و كیبۆرده‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن وه پرۆگرامی لێدووان و تێكست زۆر به‌ناوبانگتر ده‌بێت.
زۆر له خوێندنگاكان كتێبكه‌نیان نامێینن و ده‌یگۆڕن به
Tablet -pc وه كتێبه نوێیه‌كان زیاتر ڤیدیۆ میدیاكانی تر له خۆده‌گرن.
كۆمپانیاكان و داموده‌زگا حكومیه‌كان زیاتر سیسته‌می ئایتی نوێ به‌كارده‌به‌ن و خوێندكاران زیاتر پرۆگرامه‌كانی تاقیگاری و شیكردنه‌وه به‌كارده‌هێنن.
شایانی باسه " بیل گه‌یتس" زۆر زۆر گه‌شبینه به‌داهاتوو ، هه‌رچه‌نده ئێستا په‌ڵه‌هه‌ورێكی زۆر ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ی ته‌نیه‌وه‌و باری ئابووری ئه‌مریكا به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات.
له لێدوانێكی بۆ Computer World ووتی هیچ هێزێك نییه بتوانێت ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایانه ڕابگرێت.
جێگای ئاماژه‌پیكردنه " Bill Gates" یه‌كێكه له‌و كه‌سایاتیانه‌ی كه هه‌رگیز پێشكه‌وتنه‌كانی Google به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك هه‌ژمارناكات بۆ سه‌ر مایكرۆسۆفت.
سوپاس بۆ هه‌واڵه‌که. بژیت.
ئه‌و قسانه‌ی ئه‌م کاکه‌یه له‌شێخ و جادوگه‌ره‌کانی لای خۆمان ده‌چێت، زۆر گشتیه بۆ داهاتوو. که‌س نییه ئه‌وه نه‌زانێت که‌له‌داهاتودا هه‌موو شت ده‌گۆڕدرێت.
به‌ڵام چۆن؟ به‌ڤیستا و IE7 ؟
خۆی له‌و داهاتووه به‌شی ده‌مێنێت؟