Trend Micro هاككرا.: كۆمپانیای به‌ناوبانگی پاراستن
Trend Micro یه‌كیك بوو له‌و سه‌دان مالپه‌ڕه‌ی كه له ڕۆژانی ڕابردوودا هاككران.
ووته‌بێژێكی كۆپانیای ناوبراو "Mike Sweeny" له لێداوانێكی بۆ Compyter World ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه‌وا ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان هاككراوه‌و شه‌وێك ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان داخستوه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
دوێنێ كۆمپانیای پێشبڕكێكه‌ری
McAfee له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ماڵپه‌ڕ به‌ر ئه‌م هێرشه گه‌وره‌یه‌كه‌وتوون كه هاكه‌ره‌كان به یارمه‌تی كۆدێك توانیویانه جۆره پرۆگرامیك بڵاوبكه‌نه‌وه كه خۆی داده‌مه‌زرێنێت بۆ دزینی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌یان كردبێت.
جێگای ئاماژه‌پیكردنه تا ئێستا پسپۆڕه‌كانی بوواری پاراستن زۆر دڵنیانین له چۆنیه‌تی ئه‌م هێرشه ، به‌ڵام ئه‌م هێرشه هه‌موو ئه‌و جێگایانه‌ی گرتۆته‌وه كه «Microsofts Active Server Page-teknologi» به‌كارده‌به‌ن وه ئه‌مه‌ش به‌كاردێت له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه وێب دیزاینی پێده‌كرێت بۆ دروستكردنی په‌ڕه‌ی HTML . هه‌ڵه‌یه‌ك له‌م پرۆگرامانه یارمه‌تی هاككه‌ره ده‌دات بۆ دامه‌زراندن و چالاك كردنی ئه‌و كۆدانه.
شایانی باسه شه‌رمه بۆ كۆمپانیایه‌كی ئه‌نتی ڤایرۆس هاكك بكرێت ، به‌ڵام Trend Micro یه‌كه‌م كۆمپانیای IT ی نییه كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا هاكك بكرێت ، پێش دوو مانگ هێرشێكی هاو شێوه به‌شێك له مالپه‌ڕێ CAs گرته‌وه.