به‌م شێوه‌یه مۆبایل ته‌له‌فۆنی نوێ ده‌كڕێت: چۆن مۆبایل ته‌له‌فۆنێكی نوێ هه‌لده‌بژیریت و ده‌یكڕیت ، ئایه له ڕێگای رێكلام ، تاقیكردنه‌وه‌كان، یا نرخی مۆبایله‌كه یاخود ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی له جۆری مۆبایله‌كه‌دایه ، بێگومان كارێكی ئاسان نییه.
له ڕاپرسیه‌كدا له ئه‌مه‌ریك ئه‌نجام دراوه‌ا له‌لایه‌ن ”Buyer Profiles of the Top 50 Best Selling Handsets in the US” كه ٩٠٠٠ كه‌س له‌وانه‌ی له ٩ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٠٧ دا مۆبایلی نوێیان كرێوه به‌شداریان تێداكردووه‌و له ژنان و پیاوان پرسراوه كه ئایه گرنگی به چی ده‌ده‌ن كاتیك ده‌تانه‌وێت مۆبایل ته‌له‌فۆنێكی نوێ بكڕن.
"Barry Gilbert" له
Strategy Analytics كه به‌م كاره هه‌ستاوه ده‌ڵێت: هه‌ڵسه‌نگاندن و خواستی كڕیاره‌كان جێگای بایه‌خ پێدانێكی یه‌كجار گرنگی كۆمپانیاكانی ته‌له‌فۆنه كه بزانن زۆرینه‌ی كریاره‌كان ئاره‌زویان له كام مۆبایل یا جۆر و قه‌باره‌ی چۆنبێت.
له ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه پیاوان زیاتر گرنگی به‌تاقیكردنه‌وه‌كانی نێت ده‌ده‌ن ، به‌لام ژنان له ڕێگه‌ی دۆست و هاوڕیانیانه‌وه مۆبایل ته‌له‌فۆن هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی لای خواره‌وه یارمه‌تیت ده‌دات له هه‌ڵبژاردنی مۆبایلێكی نوێ كه ئه‌نجام كانی به پێنج پله دانراوه به پێی كڕین ( پێنج زۆر گرنگه‌و و یه‌ك كه‌متر گرنگه) بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایلیك بكڕیت.
------------------------------------------
ڕوونكردنه‌وه‌ی دوكاندار
پیاوان ٢،٥
ژنان ٢،٣
ناسینی ماركه‌ی مۆبایله‌كه
پیاوان ٣،٧
ژنان ٣،٧
ڕێكلامی ته‌له‌فزیۆن
پیاوان ٢،٢
ژنان ٢،١
گۆڤار و ڕۆژنامه
پیاوان
٢،٢
ژنان ١،٨
خێزان و دۆست و هاوڕییان
پیاوان ٢،٧
ژنان ٢،٨
نرخ
پیاوان ٤،٠
ژنان ٤،١
تاقیكردنه‌وه‌كانی نێت
پیاوان ٢،٥
ژنان ٢،٠