TrendMicro_800_26708e.jpg
ئه‌نتی ڤایرۆسێك XP سویدی ده‌كوژێت.:  نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ویندۆزXP كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌كات بۆ به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز ئێكسپه‌رتی سویدی و Trend Micro ("PC-cillin") Internet Security 2008. له‌دوای ئه‌و نویكردنه‌وه‌یه‌ "Update" ئه‌م پرۆگرامه‌ په‌ڕگه‌یه‌كی گرنگی سیسته‌می لێده‌بێت به‌ ترووجان و لایده‌بات وه‌ داوا له‌به‌كارهینه‌ر ده‌كات كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دابگیرسێنێته‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كێشه‌ بۆ سیسته‌مه‌كه‌ت دروست ده‌كات.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ندی بكرێت به‌ كۆمپانیای پاراستنی Trend Micro به‌مه‌رجێك كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دانه‌گیرساندبێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ت ئه‌نجام دابێت ئه‌و فایله‌ی سیسته‌مه‌كه‌ت له‌ناوچووبێت كێشه‌كه‌ به‌وانیش چاره‌سه‌ر ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای Trend Micro له‌ سوید " Kaja Narum" ڕوونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ به‌هۆی به هه‌ڵه‌ دۆزینه‌وه‌ی فایلێكی DLL ه‌ به‌ناوی « kernel32» دروست ده‌بێت ، وه‌ئه‌م كێشه‌یه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ دروست ده‌بێت كه‌ ویندۆز ئێكسپه‌رتی سویدی و Trend Micro ("PC-cillin") Internet Security 2008 به‌كارده‌به‌ن.
وه‌ هه‌روه‌ها " Narum" ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆمپانیاكه‌یان له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دان له‌ڕێگه‌ی دابه‌زاندنی (Update) ی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ ، وه‌ داوا له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌ هاتوون په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ Support ی كۆمپانیای Trend Micro
زانیاری زیاتر


بۆچوون



كاك زه‌ندی ویندۆز ئێكسپه‌رت به‌ مانای چی هاتووه‌ له‌ هه‌واڵه‌كه‌ت؟
ویندۆز ئێكسپه‌رتی سویدی؟


 
 



سڵاو كاك دیزاینكار!
ویندۆز هه‌مووی هی MS ، مه‌به‌ست له‌ زمانی سویدییه‌.
windows xp sweden language
ئێكسپه‌رت نه‌رویجیه‌ واته‌: experience به‌ ئینگلیزی وه‌به‌ كوردیش واتای زۆره‌:
ئه‌زموون ، زانیاری ، ڕوداوی گرنگ ، تاقی ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ست ده‌كات ، ده‌چێژێ
http://en.wikipedia.org/wiki/Windows_XP
ئه‌م لینكه‌م ئێستا دۆزیه‌وه‌ ، به‌ڵام پێم وایه‌ مه‌به‌ست له‌ XP ، ئێسپه‌رته‌ expert
ئێكسپه‌رتیش واته‌ Expert پسپۆڕ ، یا تایبه‌تمه‌ند.
لێڕه‌ پێی ده‌ڵێن ویندۆز ئێكسپه‌رت.
بۆ خۆشم زۆر ڕه‌خنمه‌م له‌ ووشه‌یه‌كی ئنگلیزییه‌ كه‌ به‌كوردی بنوسرێت ، به‌ڵام نازانم ئه‌و سه‌ردێڕه‌م بۆ به‌كوردی نوسییوه‌ مه‌به‌ستم XP ئێكسپێیه‌كه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵكه‌ش نه‌رویجییه‌ ، سه‌ردێڕه‌كه‌م وه‌ك ئه‌وان وه‌رگێڕاوه‌ هیچ ده‌ستكاریم نه‌كردووه‌.
هیوادارم ڕوون بێت.
سوپاس بۆ تێبینیه‌كه‌ت XP كم بۆ دانا ، ئه‌م هه‌واڵاش هه‌ر بۆ ئێوه‌یه‌ كه‌ له‌ سوید ده‌ژین.


 
 

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  ڤیدیۆی 3G iphone ببینه‌ چۆن ده‌شکێت له‌ تاقیکردنه‌وه‌دا.
PC World مۆبایلی 3G Iphone تاقیده‌‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام شوختێکی زۆری تێده‌که‌وێت و به‌که‌ڵک نامێنێت ، بۆیه‌ ئاگاداربن له‌ گه‌ڵ کلیل و پاره‌ی وورده‌ له‌گیرفاندا ده‌یمه‌نێن.


  وه‌شانی نوێی Spybot - Search & Destroy 1.6
پرۆگرامێکی خۆڕایی و سه‌رکه‌وتوی دژه‌ سیخوڕه‌ و کۆمپیوته‌رکه‌ت پاک ده‌کاته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ Spyware , Adware , Malware وه‌ کرمه‌کانیتر


  ١ملیۆن Iphone 3G فرۆشراوه‌
" Steve Jobs " ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمپانیای " Apple " ڕایگه‌یاند که‌وا ١ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن فرۆشراوه‌ له‌ماوه‌ی ٣ رۆژدا ، به‌ڵام وه‌شانی یه‌که‌م ٦ ملیۆنی لێفرۆشراوه‌ هه‌رچه‌ند پشتگیری 3G ی

  windows XP SP3 Auto Update
بریار بووئه‌م ئێواره‌یه‌ کاتژمیر ٧به‌کاتی ئه‌وروپا SP3 به‌شێوه‌ی خۆکار دابه‌زێت ، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی Sp3 یان ناوێت ، ده‌توانن Windows Service Pack Blocker Tool Kit دابگرن بۆ به‌ربه‌ستکردنی.