ئێران ئینته‌رنێت داده‌خات.: ووته‌بێژێكی حكومه‌تی ئێران " موحه‌مه‌د جواد مه‌حمودی" بۆ ڕۆژنامه‌ی
اعتماد ملی ڕاگه‌یاند كه‌وا له به‌رواری ١٤/٣ كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه ، هه‌موو هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی هاوڵاتیانی ئاسایی ئێران داده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگا حكومییه‌كان له‌وڕۆژه‌دا دوانه‌كه‌ون له هه‌ڵسوڕاندنی ئیش و كاره‌كانیاندا ، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی ئێران "مسته‌فا پورمحمه‌دی " له سایته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: داخستنی هێڵی ئینته‌رنێتی هاوڵاتیان له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌به‌ستی ئاسایشیه.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه ووڵاتی پاكستانیش له به‌رواری ٢٤ / ٢ ئه‌م ساڵدا ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی
YouTube به‌ربه‌ستكرد له‌هاوڵاتیانی پاكستان كه‌به‌و هۆیه وه YouTube له زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا داخرا و كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد.
زانیاری زیاتر