سیم كارتخۆێنه‌ر بۆ سیخوڕیكردن.: به‌یارمه‌تی ئه‌م كارته‌خوێنه‌ره نوێیه‌وه ده‌توانی هه‌رچی داتایه‌ك له‌ناو سیم كارتی مۆبایله‌كه‌تدایه بیخوێنیته‌وه ، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌توانی هه‌موو ئه‌و نامانه‌ی (SMS) كه سڕاونه‌ته‌وه بیانگه‌ڕێنیته‌وه‌و بیانخۆینیته‌وه. وه هه‌روه‌ها ده‌توانی داتای سیم كارته‌كه‌ت بگوازیته‌وه بۆ سیم كارتێكی تر یاخود لیستی ناو و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی هاوڕێیانت كۆپی بكه‌یته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
بێگومان ئه‌م كاره له‌كۆمپیوته‌ردا ده‌كرێت ، چونكه كاتێك په‌ڕگه‌یه‌ك ده‌سڕینه‌وه ده‌چیته سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌وه گه‌ر له‌وێشدا بیسڕنه‌وه ده‌توانین به‌یارمه‌تی پرۆگرام یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌م په‌ڕگه بگه‌ڕێنینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م كاره له مۆبایلدا نه‌ده‌كرا.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه شیاوه كه منداڵه‌كانیان ڕاستگۆ نین له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان یان متمانه به منداڵه‌كانیان ناكه‌ن یاخود زۆر له‌گه‌نجانی سه‌روی ١٥ ساڵ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن بۆ فێربونی ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر و تلیاك و له‌و جۆره كاره مه‌ترسیدارانه ، بۆیه ده‌توانرێت به‌م سیم كارتخوێنه‌ره هه‌موو ئه‌و تێكستانه و نامانه‌ی بۆی هاتوون و سڕیویه‌ته‌وه ده‌توانی بیانگه‌ڕێنیته‌وه و بیانخوێنته‌وه.
بێگومان ژنان و پیاوانیش ده‌توانن چاوه‌دێری یه‌كتری پێبكه‌ن و ئه‌و تێكستانه‌ی له‌لای دۆسته شاراوه‌كانیانه‌وه بۆیان دێت و ده‌یسڕنه‌وه ، ده‌توانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه بخوێنرێته‌وه.
سیم كارتخوێنه‌ره‌كه پشتگیری هه‌موو كۆمپیوته‌رێك ده‌كات كه پۆرتی USB هه‌بێت به یارمه‌تی USB ده‌به‌سترێت به‌كۆمپیوته‌ره‌وه دوای ئه‌وه ده‌توانی هه‌موو داتای ناو سیم كارتی مۆبایله‌كه سكان بكه‌یت بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پاشان ده‌توانی بیانخۆنیته‌وه یاپاڵپشتی (Backup) بكه‌یت.
نرخی ئه‌م سیم كارتخوینه‌ره ١٤٩ دۆلاری ئه‌مریكییه.
بۆ بینینی له
YouTubeزانیاری زیاتر
به لى به شيوهيه كى دروست بكاربيت