ئینته‌رنێتی زۆر به‌هێز به ساته‌لیتێکی نوێ تاقی ده‌کرێته‌وه.: ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو به کاتی ژاپون، ئه‌و وڵاته ساته‌لایتێکی له ناوه‌ندی گه‌مییه ئاسمانییه‌کانییه‌وه له جه‌زیری "تانه‌گاشیمه" نارده ئاسمان.
به هۆی ئه‌م ساته‌لیته‌وه، ژاپون ده‌یهه‌وێ خێرایی ئینته‌رنێتێی به‌هێز تاقی بکاته‌وه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ خێراییه‌که‌ی له چرکه‌یه‌کدا بگاته 1،2 گیگابایت.
ئه‌م ساته‌لیته ناوی "کیزونا"یه و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌میی ئاسمانی ژاپون و به هاوکاری ئینستوته‌تی تکنۆلۆژی نێوه‌نه‌ته‌وه‌ی و کومپانیای "میتسوبیشی" دروست کراوه.
به پێ هه‌واڵێک که هه‌واڵنێری "ئاشۆیسد‌یت پرس" بڵاوی کردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تکنۆلۆژیه نوێیه کار بکا ئه‌وا هه‌موو جیهان ده‌توانن له‌و ئینته‌رنێته به‌هێز و خێراییه که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ته‌نیا ده‌درێ به‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ژاپون و 19 شوێنی دیکه‌ی ئاسیادا نیشته‌جێن. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و تنکۆلۆژیه نوێیه رایانگه‌یاندووه که نرخێکی زۆر هه‌رزانیان بۆ به‌کارهێنه‌رانی له‌به‌رچاو گرتووه. ناوه‌ندی هه‌واڵنیری "سی ئن ئن" (CNN) رایگه‌یاندووه که بۆ به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت له‌و ساته‌لایته‌وه، مرۆڤ ته‌نیا پێویستی به ماهواره‌یه‌کی زۆر چووکه هه‌یه.
له پێنج ساڵی داهاتوودا تنیکی "کیزۆنا" (Kizuna) تاقی ده‌کرێته‌وه. شایانی باسه که ساته‌لایتی کیزۆنا بێجگه له ئینته‌رنێت بۆ ناردنی جیلێکی نوێ له جۆری ده‌نگ و ره‌نگی "ئچ دی تی ڤی" (HD-tv)ش بکار دێت.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێن که پرۆژه‌ی کیزۆنا نزیکه‌ی 480 میلیۆن دولاری تێ چووه.
زانیاری زیاتر