وه‌شانی نوێی Opera و چاكسازی.: دوێنێ وه‌شانی نوێی وێبگه‌ڕی Opera 9.26 بڵاوبۆوه ، له‌گه‌ڵ چاكردنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی پاراستن.
یه‌ك له‌و هه‌ڵانه ڕاكێشانی به‌كارهێنه‌ر بۆ باركردنی فایل له نێت ، ئه‌م هه‌ڵه‌یه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له وێبگه‌ڕی فایه‌رفۆكس دا چاره‌سه‌ركرا.
شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی ئۆپرا ، پسپۆڕه‌كانی بوواری پاراستن له موزیلا دۆزیانه‌وه.
شایانی باسه "Claudio Santambrogio" له Opera Softare
به توندی ره‌خنه‌ی له موزیلا گرت به‌هۆی بلاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه له وێبگه‌ڕی OPera به‌بێ ئه‌وه‌ی ئۆپرا چارسه‌ری بكات.
وه هه‌ڵه‌یه‌كی تر كه چاره‌سه‌ركراوه ، ده‌توانرا گۆڕانكاری له فایلی وێنه‌دا بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانرێت سكریپتی تێدا وه‌گه‌ڕبخرێت.
جگه له‌و چاكسازیانه له‌م وه‌شانه‌دا هه‌ندێك گۆڕانكاری كاری گرنگی تری تێداكراوه له‌وانه په‌وه‌یدندی گرێدان به Windows server 2008 و ئه‌و ڕایه‌ڵانه كه پشتگیری
TLS ده‌كه‌ن.
وه‌شانی نوێی Opera 9.26 ده‌توانن له‌م
به‌سته‌ره دابگرن بۆ زۆربه‌ی سیسته‌مه‌كارگێڕییه‌كان.