ته‌نیا IT مه‌خوێنه.: گروپی شرۆڤه‌که‌ری " Gatner " ئامۆژگاری خۆیندکارانی بوواری ته‌کنلۆژیای زانیاری ده‌که‌ن به‌وه‌ی که ته‌نیا له‌م بوواره‌دا نه‌خۆینن ، چونکه به‌پێی شیکردنه‌وه‌کانی ئه‌وان پێیان وایه IT ئێستا له لوتکه‌ی پێشکه‌وتنی شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیادایه.
پێیان وایه تا ساڵی ٢٠١٢ بوواری گرنگتر له IT په‌یدا ده‌بێت وه‌ک بواری فه‌له‌کناسی یا بوواره‌کانی تر، به‌ڵام گرووپی ناوبراو که کاریان شیکردنه‌وه‌و پێشبینی کردنه ئاماژه‌یان به بووارێکی تر نه‌داوه.
" Peter Hildas" له گرووپی " Gartner " ده‌ڵێت له ساڵی ٢٠١٢ به‌دواوه ، ته‌کنلۆژیای زانیاری له‌م دۆخه‌ی ئێستایدا نامێنێت. به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی " Hildas" لایه‌نی ته‌کنیکی بوواری ئایتی ڕۆڵی نزمتری ده‌بێت ، به‌ڵام لایه‌نی بازرگانی ئایتی پێشه‌که‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت وه ده‌ڵێت ٦٠% ی کارمه‌ندانی ئای . تی بایه‌خی زیاتر به بوواره بازرگانیه‌که‌ی ده‌ده‌ن وه ٣٠% به‌شه‌کانی ئای . تی که‌متر ده‌بن له‌و به‌شانه‌ی ئێستا هه‌ن.
بۆیه ناوبراو ئامۆژگاری خۆێندکاران ده‌کات بایه‌خ به‌بواره‌کانی تری ته‌کنله‌ۆجیا بده‌ن ، چونکه کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێکی نوێی ته‌کنلۆژیایه وه ئایتی له‌وه‌زیاتر گه‌شه‌ناکات ، چونکه ئاستی له لوتکه‌دایه.