مایكرۆسۆفت ڤایرۆسی ئاشتیخواز بڵاوده‌كاته‌وه.: مایكرۆسۆفت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كانی ویندۆز ، ئه‌مه‌ش به بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆره ۆرمێك
Orm كه هه‌ڵه چارسه‌رده‌كات.
شێوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌هه‌مان شێوه‌ی ۆرمه مه‌ترسیداره‌كانه و خۆی نوێ ده‌كاته‌وه بڵاوده‌بێته‌وه له نێوان كۆمپیوته‌ره‌كاندا زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌م ۆرمه هه‌ڵده‌سێت به داگرتنی نوێكارییه‌كانی ویندۆز ( Windows Update) به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر هه‌ستێت به‌داگرتنییان .
به پێی "Sydney Morning Herald." ئه‌م ۆرمه ئاشتیخوازانه تا ئێستا ئاماده‌نه‌كراون بۆ بڵاوكردنه‌وه ، به‌ڵام گرووپی مایكرۆسۆفتی به‌ریتانی كار و لیكوۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌یان له ۆرمه‌كانی تر.
ئه‌م ڕۆژنامه ئوسترالیاییه ئاماژه‌ی به بابه‌تێك كردووه كه‌له "New Scientist" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌وێدا یه‌كێك له زاناكان باسی كاریگه‌ری و چالاكی ئه‌م ۆرمه ئاشتیخوازه ده‌كات كه ئه‌م ۆرمه هه‌لده‌سێت به دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێن و هه‌ڵه‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات وه ۆرمه‌كه هه‌ڵده‌سێت به‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه هیچ كه‌لێنێكیان تێدا نییه و له‌سه‌ر هه‌مان ڕایه‌ڵه‌ن ( Net work) سیسته‌مه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وان ڕاستده‌كاته‌وه.
جیگای ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه له ٢٧/٤/٢٠٠٨ له "Computer Communications" له ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشه‌كه‌ش ده‌كرێت.