کومپانیای به ناوبانگی پولارۆید (Polaroid) له‌مه زیاتر فیلم دروست ناکا: پۆلارۆید 60 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌ستی به بڵاو کردنه‌وه‌ی فیلمه‌کانی کرد. کامێراکانی پۆلارۆید ئه‌و کات زۆر ناسراو و به‌ناوبانگ بوون و له‌وه ده‌چێ که له‌مه‌ودوا بێ که‌ڵک بن.
فرۆشی فیلمه‌کانی کومپانیای ناوبراو، له ماوه‌ی چەند ساڵی رابردووه‌دا، یه‌کجار که‌می کردووه. هێندێک جۆری فیلمه‌کان وه‌ک " T-79" و " T-59" ئێستا ئیتر ده‌ست ناکه‌ون.
تاکوو دوو ساڵی دیکه فابریکەکانی دروستکه‌ری فیلمی کامێرای پۆلارۆید له وڵاتانی ئامریکا، مکزیک و هوله‌ند به ته‌واوی داده‌خرێن و دوایه‌ش نۆره‌ی فابریکەکانی وڵاتانی دیکه‌ش دێت...
زانیاری له سه‌ر پۆلارۆید
ـ له نێوه‌ڕاستی 1948 به کامێرای "لاند کامێرا" (Land camera) که فیلمی حه‌ڵقه‌یی ده‌خوارد، هاته بازاڕه‌وه.
ـ ساڵی 1963 فیلمی کاسیتیی بۆ کامێراکانی ساز کرد که سه‌رنجی خه‌ڵکێی زۆری بۆ لای خوه‌ی راکێشا.
ـ به‌ڵام گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی کومپانیای ناوبراو له بواری ئه‌م جۆر کامێرایه‌دا کاتێک بوو که له ساڵی 1972 دا "پۆلارۆیدس ئس ئکس ـ 70 " (Polaroids SX-70)ی دایه بازاڕ که به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رنج راکێش له لای خه‌ڵک خۆشه‌ویست بوو...
زانیاری زیاتر