Service Pack1 , ڤیستا خاوتر ده‌كاته‌وه.: PC World تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه بۆ Vista Service Pack1 كه ئه‌نجامه‌كه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه كه پێیان وایه سیسته‌می كارگێڕی ڤیستا هه‌ندێك خاوتر ده‌بێته‌وه له‌كاتی دابه‌زینی SP1 ، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی په‌ڕگه خێراتركراوه.
شایانی باسه PC World یه‌كێكین له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفته‌وه SP1 یان بۆ نێردراوه بۆ تاقیكردنه‌وه.
Service Pack1 ته‌واو بووه كه زیاتر له ٤٧٠ هه‌ڵه‌ی تێدا چاره‌سه‌ر كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك گۆڕانكاری له بوواری پاراستن و جوانكاری وه باشتركردنی سیسته‌مه‌كه ، له‌مانگی داهاتوو به شێوه‌ی نوێكردنه‌وه ڤیا « Update» داده‌به‌زێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی تایبه‌ت ، وه مایكرۆسۆفت خوازیاره له داهاتوودا له‌كاتی فرۆشتنی ڤیستا له‌بازاڕه‌كاندا SP1 یش له‌خۆبگرێت.
له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌كان واباسكرابوو كه یه‌ك له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له ڤیستا دا كراوه له‌بوواری پاراستن كه هاكك ناكرێت ، چونكه مایكرۆسۆفت به‌ربه‌ستی له Bios دروستكردووه به‌ڵام به‌پێی
ZD Net هاككه‌ره‌كان زۆر به‌ئاسانی به‌یارمه‌تی سكریپتێك توانیویانه SP1 هاكك بكه‌ن ، له‌وانه‌یه ئه‌م هاككردنهی SP1 ببێته‌هۆی دواخستنی دابه‌زاندنی له مانگی داهاتوو.
سه‌رچاوه
PC World
lol
شا بەتاقەتتان بەکارهێنەرانی ئەم سیستەمە ......
__________________________________________________________
پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
گه‌رمه‌سێـــــــــــر