ده كون له فایه‌رفۆكس دا پینه كرا.: له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو موزیلا ١٠ كونی مه‌ترسیدار له وێبگه‌ڕی به‌ناوبانگی Firefox دا پینه‌كرد له ڕیگه‌ی نویكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه به وه‌شاندنی Firefox 2.0.012 .
یه‌كێك له‌و ڕاستكردنه‌وانه چاكردنی "Directory Traversal" كه هێرشبه‌ران ڕێگه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه بۆ په‌ڕگه‌و بوخچه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
ئه‌م هه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن خودی موزیللاوه زۆر به مه‌ترسیدار ناوبراوه ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه چاره‌سه‌ركراوه.
وه سێ هه‌ڵه‌ی تریان هه‌ر به‌مه‌ترسیدار دانراون كه یه‌ك له‌وانه ڕێگه ده‌دات به هاككه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژووی سه‌ردانه‌كانت له ئینته‌رنێت و ده‌ستكاریكردنیان. وه هه‌ڵه‌یه‌كی تر كردنه‌وه‌ی سكریپت كه‌له‌م ڕیگایه‌وه ده‌توانرا پرۆگرام و ترووجان بنێردرێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی فایه‌رفۆكس.
وه هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه‌كی تر كه ڕۆژی هه‌ینی چاره‌سه‌ركراوه له فایلی Plug -- in پرۆگرامه‌كه‌دا بووه كه‌له‌م ڕیگه‌یه‌وه هێرشبه‌ران ڕێگه‌یان هه‌بووه ناوه‌ڕۆكی مێژووی سه‌ردانه‌كات له ئینته‌رنێت بخوێننه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی كوكیز «cookies» یاخود شه‌كرۆكه.
سه‌رچاوه
PC world Norway