كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئاگادارت ده‌كاته‌وه كه له‌كوێیه.: ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێی GPS ده‌توانێت به‌دوای كۆمپیوته‌ركه‌تدا بگه‌ڕێ وه بیدۆزێته‌وه له‌كاتێكدا كه كۆمپیوته‌ركه‌ت لێ وونبێت یا بیدزن.
له ووڵاتی به‌ریتانیا ڕێژه‌ی دزینی كۆمپیوته‌رو دیكۆمه‌نتی گرنگ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له به‌رزبونه‌وه‌دایه بۆیه پسپۆڕانی ئه‌و ووڵاته ناچاركران به‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م دیارده‌یه بدۆزنه‌وه.
له‌مانگی ڕابردوودا سیدیه‌كی گرنگی پڕ زانیاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و ووڵاته دیارنامینێت ، وه پێش دووهه‌فته سیدیه‌كی گرنگی تری باج و پێدان دیارنامێنێت.
له ووڵاتی به‌ریتانیا نزیكه‌ی ٨٧٥ كۆمپیوته‌ر له ڕۆژێكدا ده‌دزرێت ، به‌ڵام به‌پیی ئه‌م ته‌كنیكه‌نوێیه ده‌توانرێت ئه‌م دیارده‌یه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكرێته‌وه ، به‌ڵام بنبڕكردنی كارێكی مه‌حاڵه به‌پێی سه‌رچاوه‌كه.
له‌م ته‌كنیكه نوێیه‌ی GPS كه ئێستا له‌ژێر پێشخستندایه ده‌توانرێت به‌دوای ئامێری دزراو وه داتای دزراو بگه‌ڕێت و بیدۆزێته‌وه.
دوای چه‌ند ساڵێكی تر ئه‌م ئامێره بچوكه به‌شێوه‌یه‌كی ستاندا‌رت له كۆمپیوته‌ردا ده‌به‌سترێت ، كاتێك كۆمپیوته‌ركه‌تیان برد. ده‌توانی ووشه‌ی نهێنی گۆڕراوی بۆ بنێری یاخود هه‌موو په‌پكه‌ڕه‌قه‌كه (HD) نهێنی بكه‌یت یا بیسڕیته‌وه.
"Norman Shaw" له كۆمپانیای «Exacttrak» ده‌ڵێت گه‌ر بته‌وێت ده‌توانی وابكه‌یت كه ئه‌و ئامێره كاربكات ته‌نانه‌ت گه‌ر كۆمپیوته‌ره دزراوه‌كه كوژابێتیشه‌وه.
به‌پێی "Shaw" په‌یوه‌ندی گرێدانی نێوان GPS , GSM وه ئامێری نوێی شه‌پۆلی ڕادیۆ ئاسانكاری باش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ته‌كنلۆجیا نوێیه.
هه‌روه‌ها "Norman Shaw" ده‌ڵێت دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنلۆجیایه ئاینده‌یه‌كی ڕووناك و ڕاسته‌قینه ده‌به‌خشێت به Global Positioning Systemه (GPS) له داهاتویه‌كی نزیكدا.