كێشه‌ی وێبگه‌ڕه‌كه‌ت چاره‌سه‌ربكه.: زۆر له‌به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ڕۆژانه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ، كێشه‌كان جۆراو جۆرن وه‌ك تێكشانی (Crash) وێبگه‌ڕ یاخود ڕاوه‌ستانی وێبگه‌ڕ و له‌كاركه‌وتنی ، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ران هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه نازانن هه‌ندێكیان پێیان وایه كه كێشه‌ی Internet Explorer ، OPera یان Firefox وه ڕێژه‌یه‌كی زۆریش له‌به‌كارهێنه‌ران پێیان وایه كێشه‌ی سیسته‌می كارگێڕی بێت به‌تایبه‌تی ڤیستا كه‌كێشه‌ی زۆری هه‌یه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه كێشه‌كه هیچكام له‌وانه نییه كه ئاماژه‌م پێكردون ، به‌ڵكو كێشه له Adobe Flash دایه.
گه‌ر یه‌ك له‌م كێشانه‌ت هه‌یه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت به لابردنی «Adobe Flash» ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌یت ، به‌ڵام نهێنیه‌كه له تو لئامرازێكدایه كه تایبه‌ته به لابردنی «Adobbe Flash» . سیسته‌مه‌كه‌ت به‌ته‌واوی پاك ده‌كاته‌وه له پاسماوه‌ی پرۆگرامه‌كه.
كرته‌یه‌ك له
ئێره بكه بۆ داگرتنی تولئامرازه‌كه.
شایانی باسه زۆر له‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی دووچاری ئه‌م كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه له وێبگه‌ڕه‌كانی IE , FF وه Opera له دوای پاكردنه‌وه‌ی «Adobbe Flash » به‌و تولئامرازه‌و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌دۆب كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ربووه.
باشتر وایه پێش به‌كارهێنانی تولئامرازه‌كه سه‌رانێكی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه بكه‌ن.
زانیاری زیاتر
2008-01-31 16:47
نزیک لەو کێشەیە لێرە باس کراوە.
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4232.html
ئەلتەرناتیڤێکی هەیە
http://www.gnu.org/software/gnash/
لێرە بۆ ویندۆز
http://webscripts.softpedia.com/script/Development-Scripts-js/Gnash-21619.html
دەستخۆش بۆ هەواڵەکە..
__________________________________________________________
پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
گه‌رمه‌سێـــــــــــر