مه‌ترسیه‌كانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تی ئیمه‌یڵ له‌سه‌ر منداڵ: له دونیای ئه‌مرۆدا به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر یه‌كێكه له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، كه هه‌مووان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پێویستمان به‌م زانسته هه‌یه. ئه‌بێت رۆژانه نه‌بێت هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك ئیمه‌یله‌كانمان بكه‌ینه‌وه و یاخود سه‌یری سایته‌كانی ئینته‌رنێت بكه‌ین، بێگومان له‌گه‌ڵ باشی ئه‌م زانسته زۆر كاریگه‌ر‌ی خراپی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌بوه‌و هه‌یه له نێویشیاندا منداڵان زۆرجار قوربانی ئه‌م خراپه‌كاریانه‌ن كه ده‌كرێت.
رِاپۆرِته‌كانى به‌م دواییه‌ى سایتى فیریس
www.ferris.com ده‌ریان خست , كه‌وا زیاد له ٤٥٪ ى ئه‌و ئیمه‌یلانه ته‌نها ئیمه‌یڵى رِیكلاَمین (spam) , كه ده‌نێردرێن بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئیمه‌یڵ له جیهاندا به‌بىَ پرس كردن , وه ئه‌م ئیمه‌یلاَنه به‌پێى رِاپۆرِتى ئه‌م سایته ده‌بێته هۆى زیان كه‌وتنى سه‌دان ملیار دۆلار , هه‌رچه‌نده رِێو شوێنى زۆر ده‌گیرێته به‌ر بۆ به‌رگرى كردن له‌م جۆره ئیمه‌یلاَنه , وه هه‌روه‌ها ئه‌م نامانه ده‌گه‌نه ده‌ستى مندالاَن , وه زۆرێكیان هه‌ڵگرى ناوه‌رِۆكى زه‌ره‌رمه‌ندن بۆ سه‌ر مندالاَن , له‌م رِوانگه‌وه كۆمپانیاى سیمانتك كه كارده‌كات له بوارى زانیارىیه‌كان , هه‌ڵسا به ئه‌نجام دانى رِاپرسیه‌ك , بۆ زانینى رِاده‌ى مه‌ترسى ئه‌م جۆره نامانه بۆ سه‌ر مندالاَن , وه هه‌ڵوێستى مندالاَن به‌رامبه‌ر ئه‌م نامانه , وه چۆنیه‌تى مامه‌ڵه كردنى ئه‌م جۆره نامانه , وه رِاپرسیه‌كه ده‌رى خست كه‌وا له ٨٠٪ ى ئه‌و مندالاَنه‌ى كه‌وا ئیمه‌یڵ به‌كارده‌هێنن , هه‌موو رِۆژىَ ئه‌م جۆره نامانه‌یان بۆ دێت له شێوه‌ى رِیكلاَم , وه به‌تایبه‌تى له رِۆژانى پشوو , كه مندالاَن زۆر له كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت , وه زۆر له ناوه‌رِۆكى ئه‌م نامانه هى ئه‌وه نین كه
منداڵ سه‌یرى بكات یان
بیخوێنێته‌وه .
رِاپرسیه‌كه ئه‌نجام درا له‌سه‌ر ١٠٠٠ كه‌س , كه ته‌مه‌نیان له نێوان ٧ تا ١٨ ساڵ بوو , وه چه‌ند بابه‌تێك خرابووه رِوو ده‌رباره‌ى شاره‌زایى مندالاَن له‌گه‌ڵ نامه رِیكلاَمیه‌كان , وه هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ى ئه‌م نامانه , كاتێك پرسیار كرا له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شداربوون له رِاپرسیه‌كه , ده‌رباره‌ى سروشتى ئه‌و نامانه‌ى بۆیان دێت , ٨٠٪ ى كه‌سه‌كان ئیشاره‌تیان به‌وه كرد كه‌وا زۆربه‌ى ئه‌و نامانه‌ى بۆیان دێت پرِوپاگه‌نده‌ن , وه‌كو داواى به‌شدارى كردن له پێشبرِكىَ و رِاكێشان , به ناونیشانى زه‌قدار , وه‌كو (( ئامێرێكى پلاى سته‌یشن دوو وه‌رگره )) یاخود (( گه‌شتێك بۆ هاواى به هه‌موو مه‌سروفاتیه‌وه )) .
وه ٦٢٪ ده‌ریان خست كه نامه‌كان داواى دروست كردنى په‌یوه‌ندى و رِاگۆرِینه‌وه ده‌كه‌ن له رِێى ئینته‌رنێته‌وه , به ناونیشانى (( هه‌ڵسه به ناسینى جوانترین كچ له رِێى تۆرِى ئینته‌رنێت )) , وه ٦١٪ ده‌ریان خست كه‌وا ئه‌م نامانه‌ى بۆیان دێت پرِوپاگه‌نده‌ن بۆ كۆمپانیاكان , وه له ٥٥٪ ئه‌و نامانه‌ى بۆیان هاتووه پرِوپاگه‌نده ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مه‌كانى ده‌رمان , وه‌كو ناونیشانى (( نیو كیلۆ له كێشى خۆت كه‌م كه‌ره‌وه ته‌نها به دوو رِۆژ )) وه ٥١٪ ده‌ریان خست كه‌وا نامه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه پروپاگه‌نده ده‌كه‌ن بۆ كه‌لوپه‌لى جوانكارى و ده‌رمانى ڤیاگرا .... وه هتد .
وه ٤٧٪ نامه‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه كه لینك كراوه بۆ چه‌ندین سایتى به‌درِه‌وشتى و وێنه‌و فلیم , كه منداڵ نابىَ به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یریان بكات , وه كێشه‌كه له‌مه‌دایه كه‌وا زۆربه‌ى مندالاَن هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ى ئه‌م نامانه به هۆى ئه‌و ناونیشانه زه‌قدارانه‌ى كه هه‌یانه , وه به‌پێى ئه‌م رِاپۆرِته هه‌ر له پێنج منداڵ یه‌كێكیان هه‌ڵده‌سىَ به كردنه‌وه‌ى ئه‌م نامانه وه خوێندنه‌وه‌ى , واته نزیكه‌ى له ٢١٪.
ده‌ستخۆش كاك هه‌ڵمه‌ت!
سه‌ركه‌وتوبن.
گه‌ر ویستت وێنه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كان دابنێی ، ئه‌وا وێنه‌كه كۆپی بكه له كۆمپیوته‌ركه‌تدا هه‌ڵیبگره دوایی كرته له پاشكۆ بكه له‌خواره‌وه‌و وێنكه بدۆزه‌ره‌وه. ئیتر وێنكه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كتدا بلاوده‌بێته‌وه.
تێبینی:-
هه‌واڵه‌كه‌ی تر لینكه‌كه‌ت له‌بیر كردووه دایبنێی ، سه‌رچاوه‌شی نه‌بوو وه مۆدێل یا ناوی HD كه‌ت نه‌نوسیوه ، گه‌ر ئه‌و زانیاریانه بنێریت به خۆشحاڵیه‌وه ، بڵاوده‌كرێته‌وه.