دادگایی کردنی به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی "پیرات بای" (Pirate Bay): دوای 20 مانگ راوه‌ستان و چاوه‌ڕوانی، بڕیار وایه له‌م حه‌وتووه‌دا به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕی دابه‌شکردنی په‌ڕگه، "پیرات بای" بدرێنه دادگا.
به پێی هه‌واڵیک که له هه‌واڵنێری رۆیترزه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، بڕیار وایه له‌م حه‌تووه‌دا، "هۆکان روسوال" (Håkan Roswall) وه‌کیل له دادگای ده‌وڵه‌تیی له شاری ستوکهۆڵم سکاڵانامه‌ی خۆی ب‌دا به دادگا.
مانگی مای ساڵی 2006 پۆلیس هێرشێکی گه‌وره‌ی کرده سه‌ر راژه‌کاره‌کانی بنکه‌ی ماڵپه‌ڕی ناوبراو که پێیان وایه گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی جیهانه له بواری دابه‌شکردنی په‌ڕگه‌ی ده‌نگ و فیلم‌دا. چه‌ندین که‌س له‌م پێوه‌ندیه‌دا گیران و تاوانی ئه‌وه‌یان لێ درا که گوایه په‌ڕگه‌ی ماف پارێزراویان دابه‌ش کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تاوانه له سه‌ر ئه‌و که‌سانه ساخ بێته‌وه، ئه‌وا سزاکه‌یان جه‌ریمه و یان تا دوو ساڵ به‌ندیخانه‌یه.
شایانی باسه که ماڵپه‌ڕی پیرات بای ساڵی 2003 دروست کرا و ئێستا نزیکه‌ی 10 میلیون به‌کارهێنه‌ری له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه هه‌یه. هۆکان روسوال له‌و باوه‌ڕه‌دایه که به سزادان و دادگایی کردن له وڵاتی سویددا ناکرێ به‌ری ئه‌و جۆره کارانه بگیردرێ. هه‌ر بۆیه له‌م پێوه‌ندیه‌دا به رۆیترز ده‌ڵێ:" له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م رێکخراوه به زۆر شوێنی دیکه‌ی جیهاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه، یه‌ک وڵات به ته‌نیا ناتوانێ به‌ر به‌و ماڵپه‌ڕه بگرێ."
ساڵی 2007 نزیکه‌ی 600000 سویدی به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی فیلم، ماڵپه‌ڕی "پیرات بای"یان به‌کار هێناوه.
رێکخراوی تجاری "ئای ئف پی ئای" (IFPI)، ده‌ڵێ تاکوو یه‌ک موزیک له رێگای یاسایی له ئینته‌رنێته‌وه ده‌کڕدرێ، 20 دانه نایاسایی داده‌بزێندرێ.
زانیاری زیاتر