به‌رینباندی سه‌ته‌لایت له فرۆكه‌دا.: كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی ته‌كنه‌لۆجیای WiFi تاقیده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای فرۆكه‌ی Southwest Airlines ی ئه‌مریكی ده‌یه‌وێت ئه‌م ته‌كنلۆجیایه تاقیبكاته‌وه له هه‌موو هێڵه‌كانی دا ، كه گه‌شتیار بتوانێت سوود له خێراترین هێڵی ئینته‌رنێت وه‌ربگرێت له‌كاتی گه‌شتكردندا.
له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك تاقیكردنه‌وه له‌هه‌ندێ هێڵی تایبه‌تدا تاقیده‌كه‌نه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م به‌رینبانده بێسیمه‌و زۆر خێرایه ته‌نانه‌ت له‌كاتی فڕین به‌سه‌ر ئۆقیانوسه‌كانیشدا سیگناڵی به‌هێزی خۆی ده‌مینێت.
شایانی باسه پێشتر كۆمپانیایه‌كی تری ئه‌مریكی به‌ناوی JetBlue ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌یان تاقیكردۆته‌وه ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئۆقیانوس و ده‌ریا گه‌وره‌كان سیگناڵی نه‌ده‌ما ، به‌ڵام Southwest Airlines ئه‌م كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ركردووه.
News .com