complex_eye_500.jpg
چاره‌سه‌ر بۆ چاوی ماندوو له كۆمپیوته‌ر:  ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت كه ڕۆژانه كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بێگومان سكاڵای ماندوو بوونی چاوت ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به‌م نیشانانه بكه‌یت:
• ماندووبوون و ئێشانی چاو، له‌گه‌ڵ خوران و وشك بوونی.
• به لێڵی بینین.
• لاوازی بینین بۆ شته دووره‌كان، دوای ڕوانینی زۆری شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر.
• سه‌رئێشه‌ و ئازاری ماسولكه‌كانی مل.
• قورسی توانای دیقه‌تدان كاتی گۆڕینی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی ناو كۆمپیوته‌ر و ده‌قی سه‌ر كاغه‌زێك.
• زیادبوونی هه‌ستكردن به ڕووناكی.
بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌یت:
١. كاتێك بده به چاوت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی، دوور له شاشه‌كه بڕوانه بۆ ماوه‌ی ده چركه له هه‌ر ده خوله‌كێكدا.
٢. چاو له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه‌ی زۆر و دیقه‌تدان به‌‌بێ تروكاندن تووشی وشكی دێت، هه‌ندێ كه‌س چاویان زۆر كه‌م ده‌تروكێنن، له‌وانه‌یه له خوله‌كێكدا یه‌‌‌ك جار. له كاتێكدا تروكاندنی چاو له هه‌ر پێنج چركه‌یه‌كدا جارێك، سروشتی و پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تروكاندن چاو ته‌ڕ ده‌كات و ڕێ له وشك بوونه‌وه ده‌گرێت.
٣. دانانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر به شێوه‌یه‌كی گونجاو، گرنگه بۆ ڕێگرتن له ماندوو ‌بوونی چاو، به جۆرێك ده‌بێت دووری شاشه‌كه له چاوته‌وه (٦٠-٨٠) سم، ببێت و، به‌رزی و نزمییه‌كه‌ی له ئاستی سه‌رت بێت. به‌رز دانانی ماسوولكه‌ی مل هیلاك ده‌كات و نزم بوونیشی بۆ چاو به هه‌مان شێوه.
٤. شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به خاوێنی ڕابگره، خۆڵ و تۆزی سه‌ر شاشه‌ ڕوونی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش چاو ماندوو ده‌كات.
٥. ئه‌گه‌ر ماندووبوونی چاوت زۆری خایاند و سكاڵات زیاد بوو، یان هه‌ستت به لاوازی و تێكه‌ڵ بینین كرد، سه‌ردانی پزیشك بكه.
زانیاری زیاتر
   


بۆچوون



ده‌ستخۆش کاک هه‌ڵمه‌ت!
بێگومان بابه‌تێک و ئامۆژگاریه‌کی گرنگه‌ و زۆر که‌سه‌ دووچاری ئه‌و کێشه‌یه‌ ده‌بنه‌وه‌.
ڕێکخستنی شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر به‌ ڕه‌نگێکی تۆزێک تاریکتر ، باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ خۆ پاراستن له‌ و کێشه‌یه‌ وه‌ بۆ لاپتۆپ ڕێکخستنی پاتریه‌که‌ له‌سه‌ر پاشه‌که‌وتکردنی ووزه‌ یا ڕێكخستنی ڕه‌نگه‌کان له‌ گرافیک کارت.


 
 



سلاو کاک هه‌لمه‌ت
بابه‌ته‌که‌ت جێگای سوود بوو ده‌ست خۆش ، گه‌ر رێم پێ بده‌ی ئه‌م خاڵه‌ زیاد بکه‌م ئه‌ویش دانای فلته‌ر بۆ شاشه‌ سوودی خۆی هه‌یه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی تیشکه‌ زیانبه‌خشه‌کان ، به‌ هیوام رای خۆتان ده‌رببرن له‌سه‌ر ئه‌م خاله‌یه‌ تا هه‌موو لایه‌ک سوود مه‌ند بین
له‌گه‌ل رێزم


 
 

Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Empty

 







 

 

Short News

 

  ڤیدیۆی 3G iphone ببینه‌ چۆن ده‌شکێت له‌ تاقیکردنه‌وه‌دا.
PC World مۆبایلی 3G Iphone تاقیده‌‌که‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام شوختێکی زۆری تێده‌که‌وێت و به‌که‌ڵک نامێنێت ، بۆیه‌ ئاگاداربن له‌ گه‌ڵ کلیل و پاره‌ی وورده‌ له‌گیرفاندا ده‌یمه‌نێن.


  وه‌شانی نوێی Spybot - Search & Destroy 1.6
پرۆگرامێکی خۆڕایی و سه‌رکه‌وتوی دژه‌ سیخوڕه‌ و کۆمپیوته‌رکه‌ت پاک ده‌کاته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ Spyware , Adware , Malware وه‌ کرمه‌کانیتر


  ١ملیۆن Iphone 3G فرۆشراوه‌
" Steve Jobs " ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمپانیای " Apple " ڕایگه‌یاند که‌وا ١ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن فرۆشراوه‌ له‌ماوه‌ی ٣ رۆژدا ، به‌ڵام وه‌شانی یه‌که‌م ٦ ملیۆنی لێفرۆشراوه‌ هه‌رچه‌ند پشتگیری 3G ی

  windows XP SP3 Auto Update
بریار بووئه‌م ئێواره‌یه‌ کاتژمیر ٧به‌کاتی ئه‌وروپا SP3 به‌شێوه‌ی خۆکار دابه‌زێت ، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی Sp3 یان ناوێت ، ده‌توانن Windows Service Pack Blocker Tool Kit دابگرن بۆ به‌ربه‌ستکردنی.