ئاماده‌کاری ڤیستا بۆ SP1.: سێ نوێکردنه‌وه (Update) پێویستن ، پێش دامه‌زراندنی Service Pack1 .
مایکرۆسۆفت یه‌کێک له‌و سێ نوێکردنه‌وانه‌ی دابه‌زاند له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریه‌کانی نویکردنه‌وه که به‌شێوه‌ی خۆکار ویندۆز نوێ ده‌کاته‌وه.
ئه‌م نوێکردنه‌وه تایبه‌تانه نوێکردنه‌وه‌ی پاراستن نین ، به‌ڵکو سیسته‌می کارگێڕی ڤیستا ئاماده ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی SP1 ئاسان بکات که بڕیاره له‌به‌هاری ئه‌م ساڵدا داببه‌زێت. له هه‌مان کاتتدا دوو نوێکردنه‌وه‌ی تر ده‌رکه‌وتن که ویندۆز ڤیستا خێراتر‌و گونجاوتر ده‌کات له‌گه‌ڵ پرۆگرام دا له‌وانه Intenret Explorer 7 وه Adobbe reader .
مایکرۆسۆفت پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌م سێ نویکردنه‌وانه ده‌وه‌شێنێت پێش وه‌شاندنی SP1 بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر له‌کاتی دامه‌زراندنی SP1 که‌متر کۆمپیوته‌ره‌که‌ی بکوژێنێته‌وه‌و دایبگیرسێنێته‌وه.
یه‌که‌م نوێکردنه‌وه ته‌نیا بۆ به‌کارهێنه‌رانی Vista Ultimate و Vista Enterprise هه‌ندێک گۆڕانکاری پێویست ده‌کات له به‌شی نهێنیکردنی BitLocker.
به پێی مایکرۆسۆفت ده‌بێت ئه‌و دوو نوێکردنه‌وانه‌ی تر به زووترین کات بوه‌شێنرێن.
زانیاری زیاتر