که‌لێنکی مه‌ترسیدار له ویندۆز دا دۆزرایه‌وه.: مایکرۆسۆفت سه‌رگه‌رمی چاره‌سه‌رکردنی که‌لێنێکن له ویندۆز دا که له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون بدزرێت.
کۆمپانیای پاراستنی " Skyrecon Systems " له کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی Windows LPCه (Local Procedure Call) دا ، خاڵێکی زۆر لاوازی دۆزیوه‌ته‌وه که له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رکه‌ری ( پرۆسێسه‌ر) LSASS ه (Local Security Authority Subsystem Service) وه ده‌توانرێت کۆدێک بنێردرێت بۆ ده‌ستکه‌وتنی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون.
ویندۆز پرۆسێسه‌ری LSASS ه به‌کارده‌هێنێت بۆ وه‌گه‌ڕخستنی هه‌ژماری به‌کارهێنه‌ر .
شایانی باسه که‌لێنێک له هه‌مان پرۆسێسه‌ری LSASS دا دۆزرایه‌وه به‌ناوی ساسه‌ر وۆرم له ٢٠٠٤ که زۆر زیان به‌خش بوو دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک کۆمپیوته‌ری ئه‌کوژانه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنی زۆر سه‌خت بوو له سه‌ره‌تایی په‌یدابوونی ، به‌ڵام ئه‌م که‌لێنه به‌و شێوه‌یه مه‌ترسیدار نییه به پێی PC World ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه هاککه‌ر ناتوانێت پرۆگرام بنێریت و دایمه‌زرێنێت له‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی سیسته‌می کارگێڕی ویندس به‌کارده‌به‌ن، به‌ڵکو ده‌توانێت ئه‌و ووشه‌ی نهێنیانه‌ی له‌لایه‌ن ویندۆزه‌وه هه‌ڵگیراون وه‌ده‌ست بخات.
ئه‌م که‌لێنه ئه‌م ویندۆزانه ده‌گرێته‌وه (Windows 2000, XP og 2003 Server) .
جێگای ئاماژه پێکردنه مایکرۆسۆفت ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستکردۆته‌وه‌و ، بڕیاری داوه ئه‌م ئێوه‌ره‌یه‌ی ( سێ شه‌ممه) نوێکردنه‌وه‌ی ویندۆز دابه‌زێنێت بۆ چاره‌سه‌کردنی ئه‌م هه‌ڵه‌یه.