یەکەکانی زمان Language Constructs
یەکەکانی زمان بریتین لەو وشانەی کە لە زمانی پرۆگرامکردندا مانایەکی تایبەتییان هەیە و فرمانێک یان کردارێک دەگەیەنن. هەر بۆیەش چەند یاسایەکی تایبەتییان بەسەر سەپێنراوە. یەکێک لە بەناوبانگترینی ئەم وشانە لەوانەیە وشەی echo بێت، کە کاری چاپکردن دەکات:
echo "Kurd";
تێبینی: echo کردار نییە بۆیە هیچ نرخێک ناگەڕێنێتەوە، بەڵام یەکەی print کردارە و دەتوانێت نرخ بگەڕێنێتەوە:
print (7);
یەکەکی تری گرنگ بریتییە لە فەرمانی die کە وادەکات سکریپتەکەت بمرێت و نەچێتە پێشەوە:
die('Finished');
فەرمانی exit هەر هەمان کاردەکات.
لێکدانەوەی وشەکان:
یەکەی زمان: Language Construct
فەرمان: Command
کردار: Function
گەڕاندنەوەی نرخ: Returning Value
خەریکم تۆزێک فێر بم بەس سەرم لێ تێک ئەچێت..لێرە ئەڵێ پرینت فەنکشن نیە!
http://www.w3schools.com/php/func_string_print.asp
وە لێرەش http://uk3.php.net/print وا ئەڵێ..هەرچەن لەوێش ژوری تاوتوێ هەیە بەس ئەکرێ تۆ سادەتر پێم بڵێیت، چیە وا لە پهپ ئەکات ئا بەم شێوە فراوانە کار بکات؟ مەبەستم چ تایبەتمەندێتیەکی سکریپتەکەیە؟ ئەگەر بتوانی بەراوردی بە جاڤا بکەیت تکایە!