ئامێری گه‌ڕانی ویكیا Wikia: له‌مڕۆه ٧/١/٢٠٠٨ پرۆژه‌یه‌كی نوێی ویكیپیدیا Wikipedia سه‌رهێڵ ده‌بێت، ئه‌ویش ئامێرێكی گه‌ڕانی لاپه‌ڕه‌كانی وێبه.
ئه‌م وه‌شانه‌ی هه‌نووكه ئاشكرا كراوه، له شێوه‌ی ئه‌لفادا پێناس كراوه، تاكوو په‌ره‌پێده‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه گه‌شه‌پێدانی ئامێری گه‌ڕانه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی میوانانی ئه‌و به‌شه‌وه باشتر په‌ره‌پێ بده‌ن.
به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئامێری گه‌ڕانه بواریان بۆ ڕه‌خسێندراوه كه
پێڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌سه‌ر توانا و چووستی گه‌ڕانه‌كه.
شایه‌نی باسه ئه‌مه هه‌وڵدانێكه بۆ په‌ره‌پێدانی ئامێرێكی گه‌ڕان له‌شێوه‌ی كۆدی سه‌ربه‌ست open source دا. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان تۆماركردبێت ده‌توانن په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا و شێوازی گه‌ڕانه‌كه به ئاره‌زووی خۆیان بگۆڕن.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش Jimmy Wales سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌و پیاوه‌ی كه پرۆژه‌ی بێ هاوتای ویكیپیدیا - ئینسایكلۆپیدیای سه‌رهێڵی به‌ئه‌نجام گه‌یاند. گه‌رچی ئه‌مازۆن یه‌كێكه له سه‌رمایه‌دارانی پرۆژه‌ی ویكیپیدیا و خۆیشی خاوه‌نی ئامێری گه‌ڕانی
A9 كه‌چی ویكیا هیچ په‌یوه‌ندی به
A9 ـه‌وه نییه‌و ئازاده.
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه
http://search.wikia.com/wiki/Search_Wikia
ئامێری گهڕانهكهزانیاری زیاتر