کۆتایی دێڕه‌کان
کۆتایی هه‌ر دێڕێک له php به خاڵبۆر (;) واتا semicolon کۆتایی دێت. ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌ندێک سه‌رئێشه‌ی تێدایه. چونکه دێڕ له پرۆگرامکردن دا هه‌ر هه‌مان دێڕی ده‌قێکی ئاسایی نییه. مه‌به‌ست له دێڕ : کۆتایی هاتنی فرمانێکی دیاریکراو، بۆ نموونه:
echo "Hello";
سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه‌ش بکه:
echo
"Hello";
ئه‌مه‌شییان هه‌ر ڕاسته، وه‌ک وتمان، خاڵبۆر له کۆتایی فرمان داده‌نرێت نه‌ک له کۆتایی ڕسته. به‌ڵام ئه‌م نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه نامۆیه، له ڕووی خوێندنه‌وه ناشیرینه. یه‌ک له گرنگترین یاساکانی پرۆگرامکردن، ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی کۆده‌کانه. سه‌یری ئه‌م دوا نموونه‌یه‌ش بکه:
echo "Hello"; echo "World";
به‌هه‌مان شێوه ڕاسته.
داستان خۆسه بە بۆ یەم ماڵپەرە جوانە سەرکەوتن بۆ ئێوە