پاش ١٤ ساڵ ڕاژه؛ تۆڕی ئینته‌رنێت ماڵئاوایی له په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ری "Netscape" ده‌كات: كۆمپانیای AOL ؛ گه‌وره‌په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ری خۆی "Netscape" ی له‌پاش چوارده‌ساڵی ڕه‌به‌ق له پێشكه‌ش كردنی ڕاژه خانه‌نشین كرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی پشكی له بازاڕی په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ره‌كانی ئینته‌رنێت دا.
كۆمپانیای ناوبراو ڕایگه‌یاند كه په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ره‌كه‌یان یه‌كه‌م ڕۆژی فێبریوه‌یی ساڵی ٢٠٠٨ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری ڕاده‌وه‌ستێت، وئیتر هیچ نۆژه‌نێك بان ڤێرژنی تازه‌ی لێ بڵاو ناكرێته‌وه، به‌ڵام ڤێرژنه كۆنه‌كانی له پێگه‌كه‌یدا هه‌ر ده‌مێننه‌وه وده‌توانرێت دابگیرێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ره‌كان دا؛ كۆمپانیای AOL هه‌ڵساوه به خستنه مه‌یدانی ڤێرژنێكی تازه له "Netscape" له‌ژێر ناوی Mozilla كه هه‌نووكه له FireFox و Camino دا به‌كار ئه‌برێ.
به‌مه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ست هه‌ڵئه‌گرێ له نێتسكه‌یپ له به‌رژه‌وه‌ندیی FireFox كه AOL هیوای زۆر له‌سه‌ر به‌ند كردووه بۆ ڕكابه‌ریی Internet Explorer.
جێگه‌ی باسه كه په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ری "Netscape" كه ڤێرژنه ئه‌زموونیه‌كانی له ساڵی ١٩٩٤ وه‌ده‌ركه‌وت نه‌یتوانی له‌وه زیاتر له به‌رامبه‌ر په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ری به‌ناوبانگی مایكرۆسۆفت Internet Explore كۆلنه‌ده‌ر بێت، ومایكرۆسۆفت سه‌ركه‌وتوو بوو له زاڵبوون به‌سه‌ر بازاڕی په‌ڕه‌هه‌ڵده‌ره‌كان دا، ئه‌ویش به‌هۆی زاڵبوونی به‌سه‌ر بازاڕی سیسته‌مه‌كانی كارپێكردن دا، به‌وه‌ی كه Internet Explorer ی وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی هاوپێچ له سیسته‌مه‌كانی خۆی دا بڵاو ئه‌كاته‌وه.
زانیاری زیاتر
2007-12-30 15:42
ناڕێكوپێكه وڕاست نه‌گوتراوه ٭٭٭٭٭ خامه پۆسته‌چیی دڵ وهه‌نــــاوه
خامه نووسه‌ری ته‌نها زمانه ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه و‌دڵ ده‌ریای ئاوه