هێرشی هاککه‌ر به ڕێگه‌یه‌کی نوێ.: هاککه‌ره‌کان به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خاڵی لاوازی ماڵپه‌ڕ و پرۆگرام و کۆمپیوته‌ردان بۆ مه‌به‌سته جیاوازه‌کانی خۆیان.
مه‌ڵبه‌ندی زانیاری پاراستنی نه‌رویجی " NorSiS " که مه‌ڵبه‌ندێکه بۆ باشترکردنی بوواری پاراستن له هاککه‌ر و کۆدی مه‌ترسیدار ، ئاگاداری به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر ده‌کاته‌وه که وا هاککه‌ره‌کان ده‌توانن له ڕێگه‌ی فره‌میدیا لێده‌ر ( Multimedia Players) وه ده‌ست به‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا بگرن ، به بێ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ر هه‌ستی پێ‌بکات.
شایانی باسه ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رزده‌بێته‌وه وه به‌کارهێنه‌رێکی زۆر ڕۆژانه ته‌ماشای فیلم و گوێ له موزیک ده‌گرن ڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی کۆمپیوته‌ره‌وه. بۆیه هاککه‌ره‌کان له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن بۆ نمونه : په‌ڕگه‌کانی وه‌ک (.avi, .asf, .wmv & .wma و زۆریتر ) به کۆدی مه‌ترسیدار و ترووجان دابرێژن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه به ئاسانی بێنه ناو کۆمپیوته‌رکه‌ته‌وه‌و به ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ر سیسته‌مه‌که‌تدا بگرن.
له‌م دوایانه‌دا بینمان له ڕێگه‌ی ئه‌و جۆره کۆدانه زیانیان به به‌کارهێنه‌رانی Quicktime ی Apple وه Microsoft DirectX گه‌یاند.
ئامۆژگاری " NorSIS " بۆ به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر ئه‌وه‌یه که سیسته‌م زوو زوو نوێ بکه‌نه‌وه (Update) ، وه فیلم و په‌ڕگه ده‌نگیه‌کان به ڕێگه‌ی نایاسایی دانه‌گرن.
Multimedia : فره‌میدیا -> فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد
Multimedia : ڕه‌نگاڵه -> فه‌رهه‌نگی زانستپه‌روه‌ران
2007-12-30 12:48
ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئه‌و هه‌واڵه گرنگه وه‌هه‌روه‌ها بۆ ئامۆژگاریه‌كه‌ش.