مایكرۆسۆفت مانگی فێبریوه‌ری داهاتوو "ویندۆز سێرڤێری ٢٠٠٨" ده‌خاته به‌رده‌ست: مایكرۆسۆفت گه‌وره كۆمپانیای به‌رنامه‌سازی له جیهاندا خه‌ریكه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ خستنه بازاڕی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخستنی تازه "ویندۆز سێرڤێر ٢٠٠٨" كه وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و كێشانه‌ی كه له هاوناوه ڕابردووه‌كه‌ی "سێرڤێری ٢٠٠٣" دا هه‌بوو هه‌مووی چاك كرابێت.
وه بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م سیسته‌مه نوێیه ئامرازی فه‌رمانبه‌ر powerShell له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌روه‌ك ئامرازی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاژه‌دار Server Manager له‌خۆ ده‌گرێت كه بریتیه له ئامرازێك ژماره‌یه‌ك بژارده‌مه‌نی "options" ده‌دا به به‌كاربه‌ر هه‌ر له پاراستن تا ده‌گاته كۆنترۆڵی ڕاژه‌دار به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌روه‌ها مایكرۆسۆفت ته‌كنیكێكی نوێی ئه‌وتۆی خستۆته ته‌ك ئه‌م سیسته‌مه كه بوار ده‌دات سیسته‌می په‌روه‌نده‌كان له ویندۆز Self Healing NTFS بگێڕێته‌وه یان چاك كاته‌وه، به‌جۆرێك سیسته‌م هه‌ڵده‌ستێت به چاككردنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌روه‌نده‌كانی تایبه‌ت به ڕاژه‌دار له هه‌لومه‌رجی په‌ككه‌وتن دا، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی خۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ڕاژه‌كار ڕانه‌وه‌ستێت.
واش پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م نیگارشه په‌ره‌پێدراوه‌ی "ویندۆز سێرڤێری ٢٠٠٨" یه‌كێك بێت له به‌رچاوترین ته‌كنیكه به‌رنامه‌سازیه چاوه‌ڕوان كراوه‌كانی ساڵی ٢٠٠٨.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر Windows Server 2008 ئه‌توانیت ئه‌م پێبه‌سته‌ی خواره‌وه به‌كار بێنیت:
زانیاری زیاتر
ناڕێكوپێكه وڕاست نه‌گوتراوه ٭٭٭٭٭ خامه پۆسته‌چیی دڵ وهه‌نــــاوه
خامه نووسه‌ری ته‌نها زمانه ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه و‌دڵ ده‌ریای ئاوه