Tom Tom و پشتگیری Google Maps.: له دوای ڕێکه‌وتنمایه‌کی نێوان کۆمپانیای ڕێنیشانده‌ر " Tom Tom" و گـــــــــــوگــڵ ، به‌کارهێنه‌رانی "GPS" ی کۆمپانیای تۆم تۆم ، ده‌توانن سوود له " Google Maps " وه‌ربگرن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی نه‌خشه‌ی گه‌شته‌کانیان.
Google Maps ژماره‌یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی باش و وورده‌کاری باشی تێدایه ده‌رباره‌ی شوێنی گارگه‌و که‌سایه‌تی و فه‌رمانگه‌کان.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت سوود له‌م هه‌ماهه‌نگییه وه‌ربگیرێت ، پێویسته پرۆگرامی Tom Tom Home دابمه‌زرێنرێت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر و وه ئامێری GPS ده‌بێت به‌یارمه‌تی USB2 ببه‌سترێت به کۆمپیوته‌ره‌وه. دوای ئه‌وه له Google Maps دا دگه‌ڕێین بۆ ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو که خۆمان مه‌به‌ستمانه یاخود به‌نیازین گه‌شتی بۆ بکه‌ین ، پاشان ئه‌و زانیاریانه ده‌گوێزرینه‌وه بۆ ناو یه‌که‌ی ڕێپیشانده‌ره‌که " GPS " . له‌دوای گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان ، له " GPS " که‌وه پێشنیارێکمان له په‌نجه‌ره‌یه‌کدا بۆ ده‌کرێته‌وه ده‌پرسێت؟ . ئایه ده‌ته‌وێت ئه‌م شوێنه بکه‌یته دڵخواز " Favorite" ، گه‌ر به‌ڵێ هه‌ڵبژێریت ئه‌وا پرۆسه‌ی گه‌ڕان بۆ ئه‌و جێگایه ده‌ستپێده‌کات.
شایانی باسه پرۆژیه‌کی بێ‌سیم له ژێر پێشخستندایه‌و گه‌ر ته‌واو بێت ئه‌وا ئه‌وکات له ڕێگه‌ی مۆبایل ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌توانرێت پرۆسه‌ی گه‌ڕان به " Google Maps " ئه‌نجام بدرێت و پاشان به‌شێوه‌ی بێ‌سیم زانیاریه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ یه‌که‌ی ڕێنیشانده‌ر ( GPS). له‌وه‌ش باشتر گه‌ر Tom Tom پشتگیری 3G بۆ ڕێنیشانده‌رکانی دروستبکات.