هه‌مبانه‌بۆرینه‌كه‌ی گۆگل هه‌ڕه‌شه له ته‌ختی وێكیپیدیا ده‌كات: كۆمپانیای گۆگلی ئه‌مریكی هه‌نووكه خه‌ریكی ئازمایشی گه‌ڵاڵه‌ی ڕاژه‌یه‌كی مه‌زنه كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین سپاردگه‌ی زانیاریی سه‌ر ئینته‌رنێت له جێهاندا كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ داهاتووی هه‌مبانه‌بۆرینه‌ی وێكیپیدیای جیهانی بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز؛ گۆگل ناوی له‌م ڕاژه نوێیه‌ی ناوه "knols" ، كه كورتكراوه‌ی ووشه‌ی "knowledge" ه به واتای زانیاری.
گۆگل مه‌به‌ستی له‌م ڕاژه‌یه گردكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌یه كه سه‌لیقه‌ی نووسینیان هه‌یه له‌مه‌ڕ بابه‌تگه‌لی دیاریكراو؛ گردكردنه‌وه‌یان له یه‌ك گۆڕه‌پان، وه بابه‌ته‌كانی ئه‌م ڕاژه‌یه له لایه‌ن نووسه‌ری شاره‌زا وپسپۆڕه‌وه ده‌نووسرێن.
سیسته‌می "نۆڵز" ڕیگه ده‌دات به نووسینی بابه‌ته‌كان له هه‌ر بوارێكدا بێت، وه جیاواز ده‌بێت له وێكیپیدیا به‌جۆرێك كه بابه‌ته نووسراوه‌كان ته‌نها له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌كانیانه‌وه نه‌بێت ویرایش ناكرێن، به‌ڵام ڕیگه ده‌دات به میوانان وخوێنه‌ران به نووسینی دید وهه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له په‌راوێزدا.
ئه‌م گه‌ڵاڵه نوێیه هه‌نووكه له لایه‌ن كه‌سانێكی سنوورداره‌وه له‌نێو كۆمپانیاكه‌دا خه‌ریكه تاقی ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام كۆمپانیای گۆگل تا ئێستا ئه‌وه‌ی باس نه‌كردوه كه ئایا له پلانه‌كانیدا هه‌یه ئه‌م هه‌مبانه‌بۆرینه‌یه په‌ره پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌كانی دیكه‌ی جگه له زمانی ئینگلیزیش بگرێته‌وه یان نا.
وه پلانه‌كانی گۆگل بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به ڕكابه‌ریه‌كی ڕاسته‌خۆ هه‌ژمارده‌كرێت له به‌رامبه‌ر وپكیپیدیای گه‌وره‌ترین هه‌مبانه‌بۆرینه‌ی ئه‌لیكترۆنیی فره زمانی جیهان.
جێی ئاماژه‌یه كه هه‌مبانه‌بۆرینه‌ی وێكیپیدیا كه ساڵی ٢٠٠١ دامه‌زراوه ته‌نها به‌زمانی ئینگلیزی زیاتر له دوو ملیۆن وتار له‌خۆ ده‌گرێت وبه ٢٥٣ زمانیش ده‌كه‌وێته‌ڕوو، وه پێگه‌كه‌ی به یه‌كێك له ١٠ پێگه هه‌ره پڕجه‌ماوه‌ره‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ناڕێكوپێكه وڕاست نه‌گوتراوه ٭٭٭٭٭ خامه پۆسته‌چیی دڵ وهه‌نــــاوه
خامه نووسه‌ری ته‌نها زمانه ٭٭٭٭٭ زمان جامۆڵكه و‌دڵ ده‌ریای ئاوه