تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ساپۆرتی زمانی کوردی بۆ ماکینتاش

Sam Ebrahimi

Sam Ebrahimi

بڵاوکراوەتەوە

2007/12/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

ئه‌م کاته‌تان باش.

تکایه‌ ئه‌گه‌ر پرۆگرامی سا‌پۆرتی زمانی کوردی بۆ ماکینتاش هه‌یه‌، ئاگادارم بکه‌نه‌وه‌، سوپاستان ده‌که‌م، جا به‌ هیممه‌ت بێ یان به‌ قیمه‌ت.
ئه‌و پرسیاره‌ چه‌ند جارێک دووباره‌ بۆته‌وه‌ ، پێم وایه تا ئێستا نییه‌.‌
بۆ ماکینتاش ساپۆرت پێویست نیه‌، چه‌ند په‌ڕگه‌ی ساده‌ و ساکار و دوو فۆنتت پێویسته‌. سیستمه‌که‌ت وه‌شانی چه‌نده‌؟
سوپاس کاک حامید. کامپیوتێره‌که‌م وه‌شانی لێیۆپارد(ه‌). زۆری لێ نازانم، بۆ کوردی نووسین کێشه‌م هه‌یه‌ و له‌ سایته‌ کوردیه‌کانیش وشه‌کان لێک جیا ده‌کاته‌و. ئه‌گه‌ر رێنمونیم بکه‌ی زۆر مه‌منون ده‌بم.‌
کاکه‌ گیان بۆیه‌ پرسیم سیستمه‌که‌ت چیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌تاکوو سیستمه‌ی نۆش هه‌مان فۆنت و په‌ڕگه‌ی زمان قه‌بوڵ ده‌که‌ن که‌ له‌ سیستمه‌ کۆنه‌کاندا به‌کار ده‌هات. به‌ڵام له‌ وه‌شانی نۆ به‌ دواوه‌ ئیتر ئه‌و په‌ڕگانه‌ش گۆڕاون و فۆنته‌ کۆنه‌کانیش قه‌بووڵ ناکا. ئه‌ونه‌ی من بزانم تاکوو ئێستا دوو فۆنت بۆ سیسته‌مه‌ نوێکه‌ی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ په‌ڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ زمانه‌که‌دا. ئه‌گه‌ر ئیمایلێک بده‌ی من ده‌توانم بۆتانی بنێرم.
تێبینی: بۆ تۆ که‌ خۆت ده‌ڵێی هێنده‌ی لێ نازانم. بزانه‌ له‌ لای سه‌ره‌وه‌ی لای راستی شاشه‌ی کومپیۆته‌ره‌که‌ته‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی که‌ زمانه‌کان به‌ شێوه‌ی ئاڵا پیشان ده‌درێن. کوردیشی تێدایه‌ یان نه‌؟
سه‌رکه‌وتوو بی
سپاسی دوبارە کاک حەمید گیان. ئەوە ئیمایلەکەمە :smeebrahimi@hotmail.com
پەڕگەکانم بۆ ناردی بەڵام:
ـ دووبل کلیک نەکەیتە سەریان ئەمانە وەک پەڕگەی پی سی نین.
ـ هەموو پەڕگەکان دەگری بە مشکەکەت دەیانبەیتە سەر فۆلدەری سیستەم و بەریان دەدەی، هەموویان دەرۆن بۆ ئەو شوێنانەی کە دەبێ تێدابن. سیستمەکە بۆ خۆی دابەشیان دەکا.
ـ کامپیۆتەرەکەت دەکوژنێنیتەوە و هەڵیدەکەیتەوە.
ـ لە لای راستی بەشی سەرەوەی شاشەکی کومپیۆتەرەکەتەوە لە ژێر ئاڵای وڵاتەکانیتردا زانیاری زیاتر هەیە هەڵیبژێرە و زمانی کوردی 'ئازرتی" و یان "کویرتی" پێ زیاد بکە با کوردیش بێتە نێو لیستەکەوە. لە هەر پرۆگرامێکدا ویستت بە کوردی بنووسی دەبێ یەکێک لەو دوو فۆنتە کوردییە هەڵبژێری:
x zar
xw zar
لە سەر زمانی ئاڵمانی یان فەرانسەییش دەتوانی کوردی کرمانجی بنووسی
تێبینی: فۆنەت کوردییە کۆنەکان بۆ سیستەمە نوێکە نابن.
سەرکەوتوو بی