50 گیگابایت په‌ڕگه باربكه به‌خۆڕایی.: بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌م و په‌ڕگه‌كانت (فایل) له‌ناو له‌نه‌چن له‌ئه‌نجامی هێڕشی ڕۆژانه‌ی ڤایرۆس و هه‌ڵه‌ی سیسته‌م ، پێویستمان به دروستكردنی پاڵپشت(Backup) هه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت په‌پكه‌ی ڕه‌قی ترت هه‌بێت یا له سه‌ر دیڤیدی پاڵپشت دروست بكه‌یت ، به‌ڵام گه‌ر پاڵپشت له ٤،٧ گیگابایت گه‌وره‌تر بێت ئه‌وا له‌سه‌ر دیڤیدی جێگای نابێته‌وه بۆیه زۆر كه‌س پاڵپشه‌تكانیان له سه‌ر نێت داده‌نێن ، تایبه‌تمه‌ندی سه‌رهێڵیش له‌وه‌دایه گه‌ر له‌گه‌شتوگوزاربیت له‌هه‌ر سوچێكی ئه‌م زه‌مینه‌دا ده‌ستتی پێده‌گات ئه‌مه‌ش به‌خۆڕایی نییه ، به‌ڵام
A Drive ٥٠ گیگابایت جێگات ده‌داتێ بێ ئه‌وه‌ی داوای یه‌ك «عانه»ت لێبكات ، ئه‌مه‌ش تا ئێستا ده‌گمه‌نه.
ده‌بێت هه‌ژمارێك به‌خۆڕایی دروستبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌م خزمه‌تگوزاریه وه‌ربگریت.
ده‌توانی په‌ڕگه‌كانت له ڤیدیۆ ، موزیك ، تێكست،به‌ڵگه‌نامه(document) وه وێنه‌كانت له‌وێ هه‌ڵبگری و بیان پارێزی له‌مه‌ترسی له‌ناوچوون. پێده‌چیت كه سنووریان بۆ جیاوازی جۆر په‌ڕگه دانه‌نابێت ، جگه له‌وه‌ش ده‌توانیت هه‌ر له‌وێوه په‌ڕگه‌كانت به‌ش بكه‌یت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت.
شایانی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له‌ژێر پێشخستندایه و به‌نیازن قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌تر بكه‌ن و ئاسانكاری زیاتری تێادابكه‌ن، به‌ڵام به خۆڕایی نا.
وه‌ك هه‌میشه باوه هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كی خۆڕایی خاڵێ لاوازی تێدایه ، ئه‌وه‌ی لێره‌شدا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی باركردن هێڵه‌كه خاوه‌و خێراییكه‌ی نزیكه‌ی ١٠٠ كیلۆبایت له‌چركه‌یه‌كدا ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ باركردنی ٥٠ گیگابایت.
له‌م به‌سته‌ره ده‌توانن ، هه‌ژمار دروست بكه‌ن و په‌ڕ‌گه‌كانتان باربكه‌ن.
2007-12-01 14:03
زۆر سپاس بە راستی ممنون زۆرم پیویست بۆ ممنون کاکه