Windows XP/ SP3 پشتی ڤیستا ده‌شكێنی.: دوای ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوو مایكرۆسۆفت (Windows XP Service Pack3) ی دابه‌زاند بۆ ١٥٠٠٠ هه‌زار تاقیكه‌ر ، ئه‌نجامه‌كانی زۆر سه‌ركه‌وتوبوو.
به‌پێی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه XP SP3 ١٠٪ خێراتره له , ، XP SP2 ، پرۆگرامی «Office 2007» تاقیكردۆته‌وه ١٠٪ خێراتره.
ویندۆس ڤیستا سه‌ره‌تایه‌كی باشی هه‌بوو ، به‌ڵام له‌دوای ماوه‌یه‌ك مایكرۆسۆفت ڕه‌خنه‌ی زۆر لێ‌گیرا ده‌رباره‌ی كه‌موكوڕیه‌كانی ڤیستا ، به‌ڵام چاوه‌ڕاوان ده‌كرێت له Vista SP1 دا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكرێن.
شایانی باسه ئێستا شاره‌زایانی بوواری ئایتی ئێكسپێان لا په‌سه‌ند تره له ڤیستا.
به‌پێی كۆمپانیای پرۆگرام «Devil Mountain Software» ویندۆس ئێكسپێ زۆر له ویندۆس خێراتره.
" Craig Barth" به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆجی له كۆمپانیای ناوبراو ده‌ڵێت: پێمان وابوو كه Windows xp SP3 ته‌نیا هه‌ڵه‌كانی ئێكس‌پی چاره‌سه‌ر ده‌كات ، به‌ڵام له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر دڵخۆشكه‌ربوو به‌تایبه‌تی له ڕووی خێراییه‌وه ، وه هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت XP SP3 زۆر له Vista SP1 خێرا تره ، ئه‌مه‌ش له‌دوای تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاپتۆپیكی ١ گیگابایت ڕام وه پرۆسێسه‌ری Intel Core 2 Due وه2.0 GHz .
ئه‌م هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ ڤیستا كه ئێستا SP1 له ژێر پێشخستندایه‌و ، بڕیار وایه له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٠٨ بڵاو بێته‌وه‌و دوای ئه‌ویش XP SP3 بڵاو ده‌بێته‌وه ، كه شاره‌زایانی بوواری ئایتی پێیان وایه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری ده‌بێت.
زانیاری زیاتر