پیاوێك له‌ناو وێبگه‌ڕه‌كه‌تدایه.: پێاوێك له‌ناو وێبگه‌ڕه‌كه‌تدایه "The man in the browser" هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی مه‌ترسیداره ، به‌ڵام بۆ ئه‌م جاره‌یان بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نا ، به‌ڵكو بۆ به‌تاڵكردنی گیرفانت.
« Johan Jarl » ئامۆژگاریكه‌ری پاراستن له كۆمپانیای پاراستنی (F-secure ) له لێدوانێكی بۆ « idg.se» ی سویدی ده‌ڵێت ئه‌م مه‌ترسییه ته‌نیا كاتی ماوه بگاته ئێره‌ش.
كاتێك كه‌سێك به‌ر ئه‌م هێرشه بكه‌وێت « پیاوێك له‌ناو وێبگه‌ڕه‌كه‌تدایه» ، كۆمپیوته‌ركه‌ت ترووجانێكی تێدا بڵاوده‌بێته‌وه‌و پاشان ترووجانه‌كه پرۆگرامێك له وێبگه‌ڕه‌كه‌دا داده‌مه‌زرێنێت.
ناوبراو ده‌ڵێت ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی وێبگه‌ڕی Internet Explorer وه Mozilla Firefox توشی ئه‌م كێشه‌یه بوونه به‌هۆی ئه‌م ترووجانه‌وه.
له‌دوای دوای ئه‌وه ترووجانه‌كه فلته‌رێك دروست ده‌كات له نێوان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و بانكه‌كه‌ت ، كاتێك سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێك یا نێت بانكه‌كه‌ت ده‌كه‌یت یه‌كسه‌ر ئه‌م فلته‌ره چالاك ده‌بێت و سیخوڕی هه‌موو چالاكییه‌كانت ده‌كات له ئه‌نته‌رنێت.
كۆمپانیای پاراستنی (F-secure ) ده‌ڵێت به‌هێزی ماڵپه‌ڕی بانكه‌كه‌ت له رووی پاراستنه‌وه له‌دوای دامه‌زرانی ئه‌م ترووجانه هیچ سوودێكی نییه.
شایانی باسه ئێستا له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان ، خه‌ڵك له ڕیگه‌ی ئه‌نته‌رنێت و « نێت بانك» وه ، قه‌رزو پێدان و كڕینی شممه‌ك و كاروباره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، بۆیه كاتێك تۆ بۆ نمونه پاره‌ی كرێ خانووه‌كه‌ت یا هه‌ر جۆره پێدانێكی تر ئه‌نجام بده‌یت ، ئه‌م ترووجانه ده‌توانێت له بانكه‌كه‌ی تۆوه ڕێژه‌یه‌ك به ئاره‌زوی خۆی بۆ خۆی بنێرێت.
« Johan Jarl » ئامۆژگاری ئه‌وه‌یه كه ئه‌نتی ڤایرۆسیك به‌كاربهێنن كه زوو خۆی نوێبكاته‌وه (Update) بكات.
2007-11-25 15:14
چاکی به وه یه من نه پوولیک شک ده به م نه بانکێک!