به‌كارهێنانی ڤایرۆس بۆ سانسۆركردنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆن.: پۆلیسی ئه‌لمانیا ده‌یانه‌وێت له ڕیگه‌ی ڤایرۆسه‌وه گوێ له گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی خه‌ڵك بگرن.
سانسۆر خستنه سه‌ر ڕایه‌ڵه‌ی نوێی ته‌له‌فۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی سكایپ ، كارێكی ئاسان نییه بۆ پۆلیس كه بتوانن گوێ له گفتوگۆكانی ته‌له‌فۆنی خه‌ڵك بگرن. بۆیه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ده‌یانه‌وێت ڤایرۆس و ترووجان بنێرن بۆ كۆمپیوته‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت چاوه‌دێری بكه‌ن.
به‌كارهێنانی ئای‌پی ته‌له‌فۆنی ئه‌م كاره‌ی بۆ پۆلیس زۆر گران كردووه ، چونكه له‌كاتی به‌كارهێنانی بۆ نمونه «Skype» ئه‌و گفتوگۆیانه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ڕاوته‌رێكی جیاوازه‌وه ده‌نێردرێن ، جگه له‌وه‌ش گفتوگۆكان نهینی ده‌كرێن به‌كۆد ، بۆیه پۆلیس ناتوانێت به‌ئاسانی ئه‌م كۆدانه بشكینێت.
بۆیه دوێنێ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی ئه‌ڵمانی "Jörg Ziercke" بۆ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕوونكرده‌وه كه پۆلیس ناچاره ڕیگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ گوێگرتن له خه‌ڵكی.
"Ziercke" ڕوونیكرده‌وه كه چۆن تاوانباران و تیرۆریستان ده‌توانن سوود له ئای‌پی ته‌له‌فۆنی وه‌ربگرن وه ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و مه‌ترسیانه كرد‌و داوای كرد كه ڕیگه به پۆلیس بدرێت به ناردنی ڤایرۆس بۆ كۆمپیوته‌ری خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه ته‌لفۆنیه‌كانیان.
ناوبراو ده‌ڵێت ئێستا پۆلیس ناتوانێت سانسۆر بخاته سه‌ر په‌وه‌یندییه ته‌لفۆنیه‌كانی سكایپ و كۆدی به‌نهێنی كردنیان بشكێنێت بۆیه ده‌یانه‌وێت سانسۆر بخه‌نه سه‌ر سه‌رچاوه‌كه واته به‌كارهێنه‌ر.
" Ziercke" نایه‌وێت ئه‌م سانسۆركردنه به‌هاوكاری
«Skype» بێت , به‌ڵكو ده‌یه‌وێت كه پۆلیس خۆی به‌م كاره هه‌ستێت.
جێگای ئاماژه‌پیكردنه سانسۆركردنه سه‌ر په‌ویوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له ووڵاتی ئه‌لمانیا یاسایی نییه ، بۆیه بۆ ئه‌م داخوازیه‌ی پۆلیس ده‌بێت یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكرێت.
2007-11-23 18:33
پاش دەستخۆشیم بۆ جەنابتان.
ئەوە تەنها ئارەزویەکی شەپۆلێکی خەڵکی ڕاسیستی ئەڵمانیە کەدەیانەوێت ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ سانسۆرکردنی هەرکەسێک بیانەوێت، چونکە لەساڵی 2006 وە پۆلیس بەبڕیاری لیژنەی دەستوری ئەڵمانی لەشاری کارلسروە. ناتوانێت سانسۆر بکاتە سەر هەرکەسێک کەئەنجامی ئەو سانسۆرە تاوانێکی بچوکتر بێت لەوەی سێ ساڵ زیندانی کەمتربێت. وە سانسۆرکردنی خەڵکانی گومانلێکراوی تیرۆر دەبێت پێش وەخت بەچەن لیژنەیەکی پسپۆر‌دا بڕوات کەڕەزامەندی بدەن بەو کارە و خەرجیەکەشی بۆ دابین بکەن.
ئەو شەپۆلە ڕاسیستە دەیانەوێت لەهەموو شوێنێکی سەرڕەش نشیندا کامێرا دابنێن، خۆش بەختانە ئەمەش لەلایەن پەرلەمانەوە بەتوندی ڕەتکرایەوە. یەکێک لەنەیارانی(ئۆلا شمید) ئەم بیرۆکەیە وتەیەکی زۆر جوانی بەو شەپۆلە خەڵکە وت:
دەتانەوێت ئەڵمانیا بکەن بە BigBrother Show ؟
دیسانەوە بژی
__________________________________________________________
پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
گه‌رمه‌سێـــــــــــر