هه‌ڵه‌كانی«Google Maps» ڕاستبكه‌ره‌وه.: گــــوگـــــــــڵ ڕێگه ده‌دات به به‌كارهێنه‌رانی «Google Maps» كه هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی بچووك له خزمه‌تگوازاری نه‌خشه‌ی گــــــوگڵ دا هه‌یه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی.
كاتێك بگه‌ڕێین بۆ ناونیشانێك به‌یارمه‌تی «Google Maps» زۆر جار دۆزینه‌وه‌ی چه‌قی شوێنی خوازراو به ڕاستی ده‌رناچێت ، به‌ڵكو نزیكی شوێنه‌كه ده‌رده‌چێت.
بۆیه گــــــــــــوگڵ ڕێگه به‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ده‌دات بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگایانه ، به‌مه‌ش كوالیتی نه‌خشه‌ی گـــــــوگڵ باشتر ده‌بێت.
گـــــــــــــوگڵ به‌كورتی له‌م
كلیپه ڤیدیۆیه‌دا پیشانی داوه له چۆنیه‌تی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه.
وه له‌دوای ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگایه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه ئه‌وا ئه‌و شوێنه‌ی دیاری ده‌كرێت ده‌چه‌سپێت له نه‌خشه‌كه‌داو گۆڕانكاری تیادا ناكرێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه له ١٨٠ مه‌تر بۆ ٢٠٠ مه‌تر زیاتر بێت له‌و جێگایه‌ی گــــــــوگڵ دیاریكردووه ، ئه‌وا گۆڕانكارییه‌كان ناچه‌سپێندرێن تا له‌لایه‌ن گــــــــوگــــڵه‌وه هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌شداری له‌م چاكسازیه‌دا بكه‌یت ، پێویستت به كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكه له گـــــــــوگـــــــــڵ ، به‌ڵام هه‌ندێ جێگای وه‌ك نه‌خۆشخانه به‌ربه‌ستكراوه‌و ڕێگه نادات گۆڕانكاری له جێگایانه‌دا بكرێت.
"Greg Sterling" شیكه‌ره‌وه له گــــــــــوگـــــــڵ ده‌ده‌وێت بۆ « Mercury News» و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك هۆكار هه‌ن له‌مه‌به‌ستی گـــــــوگڵ له‌م كاره‌دا ، گرنگترینیان پاكردنه‌وه‌و باشتركردنی كوالیتی داتاكان.
جارێ ته‌نیا به‌كارهێنه‌ران له ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئوسترالیـــا و نیوزله‌ند ده‌توانن ئه‌م ڕاستكردنه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بوواره‌كه فراوانتر ده‌كرێت بۆ هه‌موو ووڵاتان.
2007-11-23 00:52
بەڵێ دەستان خۆشبێت بڕاستی بەسودە بۆ ئەوکەسانی لایان باسودە من وەکو خۆم زۆر بەلمەوە بەسودە:؟؟؟؟؟
من لێەوە پرسیارەک لەو خۆشەوستانە دە کەم ؟
ئایە بۆ تاێستا هیچ وەرگێرێک نیە کە بۆنموونە زمانی کوردی وەر بگێرت و وەبەپێچەوانەوە
یان عەربی بۆ کوردی یان کوردی بۆ ئینگلیسی یان بەپێچەونەوە
تکایە ئەگەر هەر بەرێزیک زانیاری هەیە با وڵام بنوسێت بۆمان
یان ئەگر پروگرمێ لەو جورەهەیە بومان پیدابکەن
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموان بۆ پێشکەوتنی نیشتیمان
براتان هیوا شوانی