«Dell» و كۆمپیوته‌رێكی نوێ.: كۆمپانیای « دێل» به‌یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان داده‌نرێت ، وه به‌ناوبانگه به‌وه‌ی كه كۆمپییوته‌ره‌كانی ژاوه‌ژاو دروست ناكه‌ن.
«دێـل» دوێنێ به‌رهه‌مێكی نوێی ڕاگه‌یاند به‌ناوی «Dell XPS All-In-One PC» ئه‌مه‌ش كۆمپیوته‌رێكه‌و هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ناو مۆنیته‌ره‌كه‌دایه هه‌روه‌ك
Imac كۆمپانیای «Apple » ه.
كیبۆردو مشكی له‌گه‌ڵدایه ، ئه‌وه‌ی كه نوێیه ئه‌وه‌یه كه په‌پكه‌ی ڕه‌ق و ڕام و هه‌مو پارچه‌كان له‌ناو
ڕوووێنه كه‌دایه.
ئه‌م كۆمپیوته‌ره به چوار وه‌شانی جیاواز وه به چوارناوی جیاوازه‌وه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه به‌م ناوانه: (The Essential One, The Music One, The Performance One وه The Entertainment One)ه.
وه هه‌ر چوار وه‌شانه‌كه ڕوووێنه‌كانیان "مۆنیته‌ر" قه‌باره‌كه‌ی ٢٠ ئینج ده‌بێت وه پرۆسێسه‌ره‌كانیان «Intel Core 2 Duo » ده‌بێت وه Windows Vista Home Premium و په‌پكه‌ڕه‌قه‌كانیان ٢٥٠ گیگابایت ده‌بێت و ٢ گیگابایت ڕام و پشتگیری ته‌له‌فزیۆن و كۆنترۆڵیان له‌گه‌ڵ ده‌بێت و گرافیك كارتی «Radeon HD 2400 » كه بیرگه‌ی ٢٥٠ میگابایت و لێده‌ری
Blu-ray له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌م كۆمپیوته‌ره نوێیانه له ئه‌مریكا نرخه‌كانیان ١٤٩٩ دۆلار ده‌بێت و وه له ووڵاتانی ئه‌وروپادا نرخه‌كانیان ده‌گۆڕیت به‌پێی جیاوازی ووڵاتان.
زانیاری زیاتر