باشتركردنی جۆری ڤیدیۆ له «YouTube»ه.: ماڵپه‌ڕی
«YouTube» به یه‌كێك له ده‌وڵمه‌نترین ماڵپه‌ڕی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی هه‌مه‌جۆر داده‌نرێت كه ڕۆژانه سه‌دان ڤیدیۆی هه‌مه‌ڕه‌نگ له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بلاو ده‌كرێته‌وه‌و میوانێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه.
بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رانی «YouTube»ه هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنین.
"Steve Chen" له «YouTube»كه له (NewTeeVee Live) بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت كه « یوتوب» له‌ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوو دا نوێكاریه‌كی گرنگ ده‌كات له جۆری « كوالیتی» ڤیدیۆكان دا، ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ میوانانی ئه‌م مالپه‌ڕه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به باشترین شیوه ته‌ماشای ڤیدیۆكانی «YouTube» بكه‌ن.
له‌دوای ئه‌م نوێكاریه كاتێك به‌كارهێنه‌رێك ته‌ماشای كلیپیك بكات له‌سه‌ره‌تادا «YouTube»ه هه‌ڵده‌سێت به تاقیكردنه‌وه‌ی خێرایی ئه‌نته‌رنێتی به‌كارهێنه‌ره‌كه پێش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پیشاندانی ڤیدیۆكه پێشكه‌ش بكات.
هه‌رچه‌ند ئه‌و كلیپانه‌ی له مالپه‌ڕه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه قه‌باره‌یه‌كی بچوكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌كارهێنه‌ر له یه‌ك كاتتدا بتوانن بیبینن.