چینی نوێی گرافیك كارتی «Nvidia» به‌ڕێوه‌یه.: «Nvidia» كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیه و به‌رهه‌م هێنه‌ری گرافیك كارته كه به‌باشترین كۆمپانیای گرافیك كارت هه‌ژمارده‌كرێت.
كۆمپانیای ناوبراو ڕایگه‌یاند كه جۆرێكی نوێی گرافیك كارتی وه‌به‌رهێناوه‌و هیوادارن كه له‌به‌هاری ساڵی ٢٠٠٨ دا بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
شایانی باسه «nVidia» ئێستا ژماره‌یه‌ك گرافیك كارتی به‌هێزی بۆ لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ر له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه. باشترینیان «GeForce 8800 GT» ه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای ناوبراو ناوی كۆده‌كان ئه‌م گرافیك كارته نوێیانه ده‌گۆڕێت.
دوو نمونه: G92 وه G98 ، كه له‌و سیسته‌مه نوێه‌دا ناویان ده‌نرێت( D8M وه D8P) وه هه‌روه‌ها پشتگیری DirectX 10.1 وه PCIe 2.0 ده‌كه‌ن.
گرافیك كارته‌كان ژماره چینی «D9M وه D9P » وه‌رده‌گرن .
زانیاری زیاتر