گرووپی جیهاد و هێڕش دژی ئایتی ڕۆژئاوا.: گرووپی جیهاد ڕایانگه‌یاند كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١١/١١/٢٠٠٧ هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانی ئایتی ئیسرائیل و ووڵاتانی ڕۆژئاوا و شیعه‌و ئه‌و ووڵاته ئیسلامیانه‌ی هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوان.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی پاراستن
McAfee ڕایگه‌یاند كه پرۆگرامێكیان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ناوی " Jihad 3.0" كه ئه‌و گرووپه ده‌توانن به‌كاریبهێنن بۆ هێڕشكردنه سه‌ر ووڵاتانی ڕۆژئاوا‌و و ئه‌و ووڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانیانن.
ئه‌م پرۆگرامه ناوی " Electronic Program of Jihad" وه‌رگرتووه‌و كه پێش چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن ده‌زگای موسادی ئیسرائیلیه‌وه دۆزرایه‌وه.
وه ئێستا وه‌شانی 3.0. 2.0 بڵاوبۆته‌وه كه‌به‌نیازن بۆ ئه‌م هێڕشانه به‌كاریبهێنن.
ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانرێت به خۆڕایی دابگیرێت وه مه‌به‌ست له‌م بلاوبونه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سه‌و له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه بكه‌وێته هێڕشكردن.
وه جۆری ئه‌م هێرشی هاككردنه له ڕیگه‌ی (DDOS)ه
«Distributed Denial Of Service»
پسپۆڕه‌كانی مه‌كافی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م پرۆگرامه‌یان كه‌م كردۆته‌وه ، به‌ڵام مه‌ترسی نوێكردنه‌وه‌ی (Update) ده‌كه‌ن.
وه پێیان وایه ئه‌م جۆره تولئامرازو پرۆگرامانه ده‌توانن هه‌ندێ كێشه‌ی سنوردار دروست بكه‌ن كه به‌رده‌وام ئه‌م گرووپانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وه هه‌روه‌ها پسپۆڕانی مه‌كافی پییان وایه ئه‌م مه‌ترسیانه زۆر كه‌مترن له‌و سپام و هێڕشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر نێت بانكه‌كان.
ڕێكخراوه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌م گرووپانه له داهاتوودا بگه‌نه ئاستێك و مه‌ترسی ڕاسته‌قینه دروسبكه‌ن بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوا.
2007-11-09 09:27
دوای دەستخۆشی،
من پێم وایە وەکو باسی فڕاندنی فڕۆکە و ئەو پلانانەی کەخەڵکی بە 5 ساڵ خوێندن فێری هاوژتنی نابێت، دەیانەوێت ئەمجارەش بەکەڕەی شەربەتمان تێبگەن لەبواری ئایتیشدا!!
ئیمپریالیست و ترس و تۆقاندن دوو دیوی پارەیەکن.
لەساڵی 2002 لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێک دژ بەکارەساتی هۆلۆکۆسی (کۆمەڵکوژی جولەکە) لەلایەن ماڵپەڕی http://www.npd.de/
کەسەر بەنەتوەپەرستی دیموکراتی ئەڵمانیایە. لەماوەی 48 کاتژمێردا نەلەسەر ماڵپەڕەکە مایەوە وە هەر ماڵپەڕێک بابەتەکەی ڕەنوسکردەوە ئاگاداری توند کرایەوە و لەلایەن ICANN
http://www.icann.org/ بۆ ماوەیەک دۆمەینەکە وەستا.
کەچی سەدەها ماڵپەڕی القاعدە وەکو بەرزەکی بانان ڕاژەکارەکانیان لەوڵاتانی دژ بەتیرۆرە وە ڕێزی لێدەگرن. بۆ نمونە ماڵپەڕی دووربینی مەلا کرێکار کەستایش و سوپاسی شێخی خۆیان بن لادن دەکات. بەناوی سیانی تەواوە لەیاهوووە گیراوە.
خەڵکی تریش بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەل ئەو مەلایەدا زیندانی دەکرێت.
بەڕاستی ڕۆژگارێکی سەیرە گوڵم!!
ببورن باسەکە بەم لاو ئەولادا چوو.
__________________________________________________________
پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
گه‌رمه‌سێـــــــــــر