به‌ناوبانگترین وێبگه‌ری مۆبایل (Opera Mini 4).: پێش دوو ساڵ كۆمپانیای ئۆپرا یه‌كه‌م وه‌شانی " Opera Mini" بڵاوكرده‌وه.
وێبگه‌ڕی ئۆپرا به‌یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین و خێراترین وێبگه‌ڕی سه‌رده‌م داده‌نرێت وه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كه‌متر ناسراوه له Internet explorer وه Firefox ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر زۆر ئاشناییان له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كه په‌یدا نه‌كردووه ، به‌ڵام له مۆبایل وه‌ك كۆمپیوته‌ر نییه ، به‌ڵكو" ئۆپرا مینی" به به‌ناوبانگترین وێبگه‌ڕی مۆبایل هه‌ژمارده‌كرێت به‌پێی لێدوانێكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپرا " Jon von Tetzchner" له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا.
وێبگه‌ڕی ئۆپرامۆبایل " Opera Mini 4" پشتگیری زۆربه‌ی زۆری ته‌له‌فۆنه‌كان ده‌كات.
وه‌شانی نوێی ئۆپرامینی ٤ ، كارئاسانی باش ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت له‌ڕێگه‌ی مۆبایل ته‌له‌فۆنه‌وه ، وه هه‌رزانتر له وێبگه‌ڕه‌كانی تر.
شایانی باسه كێشه‌یه‌ك هه‌یه له وێبگه‌ڕی مۆبایل ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه نیشانده‌ری مۆبایل بچوكه‌و ناتوانرێت هه‌موو لاپه‌ڕه‌كه به‌ته‌واوی پیشانبدرێت.
به‌پێی كۆمپانیای ئۆپرا وێبگه‌رێ " Opera Mini4" زیاتر له ٢٦ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له جیهاندا وه‌له مانگێكدا زیاتر له یه‌ك ملیارد لاپه‌ڕه‌ی نێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وێبگه‌ڕه‌وه داده‌به‌زێت بۆ مۆبایل.
PC World Norway ئه‌م وه‌شانه‌یان تاقی كردۆته‌وه له ته‌له‌فۆنی ( HTC S710) ، هه‌ردوو فایلی دامه‌زراندن نزیكه‌ی ١ مێگابایت ده‌بێت و زۆر به‌خێرایی بێ هیچ كێشه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌توانرێت دابگیرێت بۆ ناو كۆمپیوته‌ر یاخود ڕاسته‌وخۆ بۆ ناو مۆبایل. وه هه‌ندێ له‌كۆمپانیاكانی مۆبایل پێشوه‌خت ئه‌م وێبگه‌ڕه‌یان دامه‌زراندووه پێش فرۆشتنی مۆبایل ته‌له‌فۆنه‌كانیان.
له‌م وه‌شانه نوێیه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ركراوه كه ( مۆبایل ویبگه‌ڕ) كانی تر هه‌یانه وده‌توانێت هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌ته‌واوی پیشان بدات ، به‌ڵام له‌به‌ر بچوكی نیشانده‌ری مۆبایل زوومی بۆ دانراوه و هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانی نێت له‌ڕێگه‌ی ڕاژه‌كاری ئۆپراوه داده‌به‌زێت بۆ ناو مۆبایل .
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ده‌توانێت له‌ماوه‌ی ٢ چركه‌دا لاپه‌ڕه‌ی گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌ی نه‌رویجی
VG دابگرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌كارهێنانی " Opera Mini 4 " جگه له‌وه‌ی كاتیشت بۆ ده‌گێڕیته‌وه ، خه‌رجیشت بۆ ده‌گێڕێته‌وه ، چونكه نرخی به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت به مۆبایل به كیلۆبایته ( kb) ه.
ده‌توانن " Opera Mini 4 " بۆ مۆبایله‌كانتان له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی جۆری مۆبایله‌كه‌ت له‌م
به‌سته‌ره دابگرن.
وه بۆ داگرتنی بۆ ناو كۆمپیوته‌ر له‌م
به‌سته‌ره یان دابگرن.
2007-11-07 16:30
مینیمۆ ی برا بچووکی firefox زۆرباش کوردی دەخوێنێتەوە.
http://www.mozilla.org/projects/minimo/