لینوكس له مۆبایلی گوگڵ دا.: ئه‌م ئێواره‌یه دووه‌م دابه‌زاندنی گرنگ له‌م ساڵدا داده‌به‌زێت. جگه له مۆبایلی "Iphone" ی كۆمپانیای ئه‌یپڵ ئه‌مه به‌دووه‌م داده‌نرێت له ساڵێ ٢٠٠٧ دا.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا زۆر له كۆمپانیاكانی ته‌له‌فۆن و كۆمپانیاكانی پێشخستن له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ گوگڵ بۆ فرۆشتنی مۆبایلێك كه خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مه‌كانی گوگڵ له خۆ بگرێت ، ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌م هه‌واڵه پێشكه‌ش ده‌كرێت. وه بۆ سیسته‌می ئه‌و جۆره مۆبایلانه ، پلاته‌فۆرمی لینوكس به‌كارده‌به‌ن بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی مۆبایل وه سیسته‌می كارپیكردنێكی باش له خۆ ده‌گرێت وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ پرۆگرامه‌كان وه‌ك وێبگه‌ڕی مۆبایل.
خواستێكی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ره له ئای.تی و كۆمپانیاكانی ته‌لیكۆم . به‌پیی سه‌رچاوه‌كه زیاتر له ٣٠ كۆمپانیا گرێبه‌ندیان له‌گه‌ل گوگڵ به‌ستووه له‌وانه ( Intel, Qualcoom, Broadcom, T-Mobile, Nextel, China Mobile, LG, Samsung , HTC وه Motorola) و هه‌ندێكی تر.
جێگای ئاماژه‌پیكردنه ئه‌م پلاتفۆرمه‌ی گوگڵ به خۆڕایی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به‌كاریبهێنێت مه‌بستیش له‌مه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و ئاسانكاری بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی مۆبایله.
زۆری ئاره‌زوی گوگڵ له‌بازاڕی مۆبایل واده‌رده‌كه‌وێت بۆ پێشخستنی بازاڕێكی نوێی ڕێكلام بێت كه له‌داهاتودا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خه‌ڵك زیاتر مۆبایل به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌نته‌رنێت.
زانیاری زیاتر
2007-11-06 05:06
دەستخۆش
ئەوەمان لەبیر نەچێت، ماکنتۆش خۆی BSD یە. یونیکس.
http://en.wikipedia.org/wiki/Macintosh
من وەکو خۆم پێم وایە هەموو ڕیکان دەگەڕێنەوە بانە!
هیچ کات وەک ئەمساڵ لینوکس و پڕۆگرامەکانی کۆدی کراوەی خۆڕایی وا بەربڵاو نەبوون. ڕۆژ بەڕۆژیش زیاتردەبن.
http://badvista.fsf.org/
__________________________________________________________
پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی
گه‌رمه‌سێـــــــــــر