ته‌نیا٦٪ ی كۆمپانیاكان ویندۆس ڤیستایان ده‌وێت.: له‌ڕاپرسیه‌كدا ده‌ركه‌وت كه ویندۆس ئێكس پێ خواستی زۆر زۆرته‌ره له سیسته‌می كارگێری ڤیستا.
"Research" ڕاپرسیه‌كی بازاڕی ئه‌نجام داوه له ناو كۆمپانیاكاندا ده‌رباره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئێكسپێ بۆ ڤیستا.
له ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه‌دا ٥٢٪ یان هیچ پلانێكیان نییه كه سیسته‌مه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه (Upgrade) بۆ ڤیستا. وه ١١٪ له‌به‌رنامه‌یندا هه‌یه كه ساڵی داهاتوو سیسته‌مه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ڤیستا.
وه ٦٪ یان ده‌یانه‌وێت چاوه‌ڕیبكه‌ن تا ساڵی ٢٠١٠ .
ئاره‌زووه‌كانی ڤیستا ڕوو له‌كه‌م بوونه‌وه ده‌كه‌ن له چاو ڕاپرسییه‌ك كه‌له ساڵی ٢٠٠٦ ئه‌نجام درابوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئای تی به‌هه‌مان پرسیار ئه‌و كات ٣٥٪ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئایتی له‌به‌رنامه‌یاندا هه‌بوو كه سیسته‌مه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ ڤیستا له ساڵی ٢٠٠٧.
"Christian Andersson" له لێدوانێكی بۆ "Computerworld" ی سویدی خۆزگه ده‌خوازێت كه به‌رده‌وام بونایه به‌به‌كارهێنانی ئێكسپێ له داهاتوودا.
وه هه‌ندێ له پسپۆڕانی بواری ئایتی پێیان وایه كه ئه‌م ئه‌نجامه تا كۆتایی ئه‌م ساڵ له ٦٪ تێپه‌ڕناكات.
ناوابراو پێی وایه كه كۆمپانیاكان تا ساڵی ٢٠٠٩ ده‌ست ناكه‌ن به دامه‌زراندنی ڤیستا.